fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: خاکى عێراق هەرگیز نابێت بە ناوچەى جەنگ و دەستدرێژى

18:53 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆک کۆمارى عێراق رایگەیاند “خاكی عێراق هەرگیز نابێت بە ناوچەی جەنگ و دەستدرێژی بەڵكو دەبێتە ناوچەیەك بۆ ئاشتی و دۆستایەتی”.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 14ى ئەیلوولى 2019) لە میانەی كردنەوەی (دیدگای گەنجانی عەرەب بۆ پێشەنگی كار) كە لەلایەن یەكێتی عەرەبی بۆ ژنان رێكخرا بوو و لە نوسینگەی عەممار حەكیم سەرۆكی تەیاری حیكمە ئەنجامدرابوو، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق وتەیەکى پێشکەش کرد.

.

لە راگەیەندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆک کۆمارى عێراق کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە سەرۆک کۆمار لە وتارەکەیدا ئاماژەى بەوە کردووە، ناوچەكە و جیهانیش پێویستیان بەوە نییە جەنگێكی نوێ‌ لە كەنداو و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رووبدات بە ئەندازەی ئەوەی پێویستیان بەسەركەوتنی عێراقە بەسەر تیرۆریستاندا و ببێتە بەشێك لە سیستەمی ئیقلیمی نوێ‌ كە لەبار بێت بۆ برەودانی ئابووری و دەستەبەركردنی كار بۆ گەنجانی بێكار و بەدیهێنانی داواكاری كۆمەڵگەکەمان لە پەروەردەو فێركردن و خزمەتگوزاری تەندروستی و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و شكۆمەند بۆیان.

.

لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا، بەرهەم ساڵح روونیکردەوە “تەواوی ناوچەكە پێویستی بە بنیادنان و گەشەپێدان هەیە، پێویستی بە دەستەبەركردنی ئاشتی هەیە لە پێناو هەڵسانەوە و گەیشتن بە كاروانی شارستانی و جیهانی بە بێ‌ جیاوازی کیشوەرەکان، پەلەكردن لە درێژە پێدان و دروستكردنی شارستانیەتەكەی، هیچ كاممان لە ناوچەكە نابێت چیتر لەوە دوا بكەوین وەك لەوەی كە پێشتر دوا كەوتوین، پێویستە هەماهەنگی لە پێناو ئاشتی و بنیادنانەوە راستگۆیی بێت نەك بۆ درێژەپێدانی گرژی و قەیرانەكان”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل