fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: بیرۆکەی شەڕی بەوەکالەت ڕەتدەکەینەوە

16:44 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9ی کانونی دووەمی 2020، بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە مەولود چاوش ئۆغڵۆ ،وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەبارەت بە گۆرانکاری و دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیهان و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان ئەنجامدا.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بەرهەم ساڵح، جەختی لە کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر بۆ دورخستنەوەی ململانێ و جەنگ لە عێراق و ناوچەکە و ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی جەنگی بەوەکالەت کردەوە، تاکو عێراق نەبێتە پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە.

،

هاوکات سەرۆککۆماری عێراق دووپاتی لە پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکانی گشت لایەنەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و هێورکردنەوەی دۆخەکە و دانبەخۆداگرتن لە پێناو سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی گەلانی ناوچەکە.

،

هەروەها لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق دووپاتکردەوە و  ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پەناببرێتە بەر گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ئاڵۆز و هەستیاری ئێستای ناوچەکە.

بەرهەم ساڵح: بیرۆکەی شەڕی بەوەکالەت ڕەتدەکەینەوە

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل