fbpx
Shadow Shadow

 بەرهەم ساڵح بۆ وەزیری دەرەوەی قەتەر: عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ جەنگێکی نوێ

18:15 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆماری عێراق، ڕایگەیاند، پشتیوانی لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەین لە پێناو چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان، کاریش دەکەین بۆ ئەوەی عێراق، ببێتە هەوێنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە و نەبێتە ناوەندێک بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
.
ئەمڕۆ،(چوارشەممە،15ى کانوونی، 2020)، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شێخ محەممەد کوڕی عەبدولڕەحمانی دووەم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر.
.
بە گوێرەی ڕاگەیه‌ندراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە  کردووەتەوە “عێراق هەوڵدەدات ببێتە هۆکاری سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا، بە هەموو توانایەکیشەوە پشتیوانی لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەین لەپێناو چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان،  بەجۆرێک ببێتە هۆکاری خۆشگوزه‌رانی گەلانی ناوچەکە”.
.
سەرۆککۆماری عێراق، جەختی لەوەکرده‌وە:”عێراق بە هیچ شێوەیەک نابێتە گۆڕەپانێک بۆ جەنگێکی نوێ و ناوەندێک بۆ ململانێ و دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ”.

.

 

 

بە گوێرەی ڕاگەیه‌ندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و جیھان و چۆنیەتی ئارامکردنەوەی دۆخەکە و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە، جەختیشیان لە پەنابردن بۆ زمانی دیالۆگی ژیرانە کردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
.
لەڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، وەزیری دەرەوەی قەتەر دۆخی ئێستای ناوچەکەی بە هەستیار وەسفکردووە، بە پێویستی زانیوە پەرە بدرێت  بە کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی ژیرو ئاشتیانە  بۆ پارێزگاریکردن لە سەقامیگیری ناوچەکە.
.
ئاماژە بەوەشکراوە لە دیدارەکەی سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی قەتەر، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و قەتەر لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشی گەلی هەردوو وڵات کراوه‌ته‌وه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل