fbpx
Shadow Shadow

"ئێمە لە ناوجەرگەی گەردەلولێكداین"

بەرهەم  ساڵح بۆ سەركردەكانی جیهان لە داڤۆس: عێراق بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت

21:10 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

سەرۆككۆماری عێراق، هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه‌ عێراق به‌ دۆخێكی سه‌خت و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “له‌ناوجه‌رگه‌ی گه‌رده‌لولێكداین”.

.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌ كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆسدا تیشكیخسته‌ سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراق و وتی “گەنجانی عێراق ماوەی چوار مانگە خۆپیشاندان دەكەن و دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت”.

.

وتیشی “دەرچووان لە یاسا زیاتر لە 600 خۆپیشاندەری بێتاوانیان كوشتووە، ئەوان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”.

.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “سودمان لە دانایی سەید سیستانی وەرگرتووە، نزای زوو چاكبونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م”.

.

له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆككۆماری عێراق باسی له‌ دۆسیه‌ی داواكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق كرد و وتی “نابێت بە هۆی پاراستنی بەرژەوەندییە سیادییەكانی خۆمان و سەربەخۆیی سەربازییمان سزا بدرێین”.

.

وتیشی “داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق نیشانەی ناسوپاسگوزاریی و دوژمنكاریی نییە”.

.

به‌رهه‌م ساڵح به‌پێویستیشیزانی ژێرخانی ئابوری عێراق ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ و سوپاسگوزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی داعش له‌ عێراق و ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی وڵاتی ئێرانیش كرد له‌و باره‌یه‌وه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل