fbpx
Shadow Shadow

پشتیوانى خۆى بۆ خۆپیشاندەران دووپات کردەوە

بەرهەم ساڵح: عادل عەبدولمەهدى رەزامەندى بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕیوە

17:09 پێنج شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە وتارێکیدا لەسەر خۆپیشاندانەکانی شارى بەغدا و شارەکانى تر،  بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پشتیوانى خۆى بۆ خۆپیشاندەران دووپات کردەوە و  رەزامەندى خۆى نیشاندا بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە.

.

لە وتارەکەیدا سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند:”خۆپیشاندەران دڵنیا دەکەمەوە کە ڕووبەڕووی گەندەڵکاران دەبینەوە و ماوەیەکی زۆرە لە سەرۆکایەتی کۆمار خەریکی نووسینەوەی یاسایەکی نوێین بۆ هەڵبژاردنەکان”.

.

هاوکات سەرۆک کۆماری عێراق، باسی لەوەکرد ، لەئێستادا بە کردەیی کار دەکەن بۆ دەرکردنی یاسایەکی نوێی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان، کە خزمەتی هاووڵاتیان بکات و گەنجان بتوانن خۆیان بپاڵێون.

.

سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکانیش کرد کە گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن بەپێویستیشیزانى چەک تەنها لە دەستی هێزە ئەمنییەکاندا بێت و جەختیکردەوە بەهەموو شێوەیەک عێراق دووردەخەنەوە لە شەڕی ناوخۆ.

.

بەرهەم ساڵح، جەختیشیکردەوە:”پێویستە پەرلەمانیش بە ئەرکی خۆی هەستێت و بەدواداچوون بکات لەسەر ئەو گەندەڵیانەی هەیە و ڕووبەڕوی یاسایان بکاتەوە”.

.

وتیشى “من وەک سەرۆککۆمار بە خێرایی ڕەزامەندی دەردەبڕم، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دانانىی کۆمسیۆنێکی نوێى هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی ئەو کۆمسیۆنە لە ساختەکاری دوربخەینەوە و لە هەفتەی داهاتووە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لەسەر ئەو پرسە کۆدەبینەوە”.

.

هاوکات سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەی خستەڕوو، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ خۆپیشاندەراندایە و خۆی چاودێری ئەو لێکۆڵینەوانە دەکات کە بوونەتە هۆی دروستبوونی قوربانی لە خۆپیشاندانەکاندا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل