fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح بۆ تاوتوێکردنى دوو پرس لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم دەگاتە هەولێر

14:14 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق بگاتە هەولێر و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستاندا بکات.

.

دوو سەرچاوە لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بە ناس کوردیان ڕاگەیاند، ئامانج لەسەردانەکەى بەرهەم ساڵح تاوتوێکردنى دوو پرسە لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم و لایەنە سیاسییەکان، کە یەکێکیان تاوتوێکردنى دۆخى ئێستاى عێراقە بەگشتى.

.

ئاماژەیان بەوەشکرد “پرسێکى دیکە پەیوەستە بەهەموارى دەستورەوە، کە بەرهەم ساڵح دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم تاوتوێی بکات”.

.

بەرهەم ساڵح یەکێک لەو سەرکردانەى کە داواى هەموارکردنى دەستور دەکات، بەرپرسانى هەرێمیش هۆشداریانداوە کە ئەگەر لەو رێگەیەوە زیان بە مافەکانى کورد بگەیەنرێت دژى دەوەستنەوە.

.

ئەمە سێیەم سەردانى بەرهەم ساڵحە بۆ هەولێر لەدواى هەڵبژاردنى بەسەرۆک کۆمارى عێراق.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل