ناس کورد-
وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا 50 مەق مەق بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە وێستگەى خورمەڵە زیاد دەکرێت کە دەبێتە هۆى زیادبوونی 200 مێگاوات کارەبا.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەبا، کەمال محەمەد وەزیرى کارەبا ئەمڕۆ سەردانى وێستگەی خۆرمەڵەى لەناحیەی شەمامک کردووە و لەگەڵ ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی بەشەکان باسیان لەدوا هەنگاوەکانی فراوانکردنی وێستگەکەیان کرد، کە بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا 50 مەق مەق بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد بکەن کە دەبێتەهۆی زیادبوونی 200 مێگاوات کارەبا.
.
لاى خۆیەوە، وەزیری کارەبا ڕایگەیاند “پاڵپشتی هەموو پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبان کە لەلایەن کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت”.
.
پێشتر وەزیرى کارەبا ڕایگەیاندبوو، تواناى بەرهەمهێنانى حەوت هەزار مێگاوات کارەبایان هەیە، بەڵام نیوەى ئەو بڕە بەرهەمدەهێنن، بۆ ئەوەى بارگرانى لەسەر بودجە دروستنەکەن.
.
باسى لەوەشکردبوو، چاوەڕواندەكرێت لەكۆتایی ئەمساڵدا رێژەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد بێت و بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرزدەبێتەوە.