fbpx
Shadow Shadow

بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێم “بۆ نیو ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە بەرزدەبێتەوە”

13:24 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ناوەندی روپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، بەرهەمى ڕۆژانەى نەوتى هەرێم ڕووى لەبەرزبوونەوە کردووە و لە سەرەتاى ساڵى داهاتوودا دەگاتە 500 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکى ناوەندەکە، سەرەڕاى دوو ساڵ لە بارگرژى، حکومەتى هەرێم لەمساڵدا بەرهەمهێنانى نەوتى ڕۆژانەى 75 هەزار بەرمیل زیادیکردووە، پێشبینیشدەکرێت ساڵى داهاتوو تواناى بەرهەمهێنانى نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆیەکەمجار لەدواى لەدەستدانى 280 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانەى باى حەسەن و ئاڤانە لە کۆتایی ساڵى 2017 لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، بەرهەمى نەوتى هەرێم نزیکبووەتەوە لە گەیشتن بە 500 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەگەڵ بەردەوامى کارى کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بۆ وەبەرهێنان لە هەرێم، پێشبینیدەکرێت کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانى ڕۆژانەى نەوت لە هەرێم بگاتە 490 هەزار و سەرەتاى ساڵى داهاتووش بۆ 500 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بەرزبێتەوە.

.

ناوەندەکە هۆکارى زیادبوونى بەرهەمى نەوتى هەرێمى گەڕاندووەتەوە بۆ زیادبوونى کارى کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان و هەڵکۆڵینى زیاترى بیرە نەوت لەچەند ناوچەیەکى هەرێم.

.

حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاى دیلۆیت کە وردبینى بۆ هەناردە و داهاتى نەوتى هەرێم دەکات لەمساڵدا هیچ ڕاپۆرتێکیان لەبارەى هەناردە و داهاتى نەوتەوە بڵاونەکردووە.

.

بەپێی دوایین راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیت، لە سێ مانگى کۆتایی ساڵى ڕابردوودا هەرێم نزیکەى 40 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردبوو، کە بەهاکەى زیاتر بووە لە دوو ملیار دۆلار.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل