Shadow Shadow

بەرشەلۆنە کۆتا گرێبەست پێشکەشی پاریس سانجێرمان دەکات

16:37 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرچاوەکانی هەواڵی فەڕەنسا ئاشکرایانکردووە، پاریس سانجێرمان کۆتا گرێبەستی بەرشەلۆنەی بۆ گواستنەوەی نێیمار ڕەتکردووەتەوە و بەرشەلۆنەش پلانێکی نوێی هەیە کە کۆتا فرێبەستی خۆی پێشکەش بە یانە فەڕەنسییەکە بکات.

.

ڕۆژنامەی ئاڕ ئێم سی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکردووە، پاریس ساانجێرمان کۆتا گرێبەستی بەرشەلۆنەی ڕەتکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی نێیمار و بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت دێمبلێی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە گرێبەستەکەدا بێت.

.

بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ کۆتاجار بچێتە پاریس و گرێبەستێکی دیکە پێشکەشی ئەو یانەیە بکات، گرێبەستەکەش بریتییە لە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ کە بە دوو جار پارەکە بدات، لەگەڵ ڕاکیتیچ و هەروەها دێمبلێ بەشێوەی خواستن بۆ ساڵێک بچێتە پاریس سانجێرمان.

.

ئەوەی کێشەی بۆ بەرشەلۆنە دروستکردووە و لەئێستادا هەوڵی چارەسەکردنی دەدات ئەوەیە کە، دیمبڵێی فەڕەنسی ڕایگەیاندووە، نایەوێت بەشەلۆنە جێبهێڵێت و بچێتە پاریس سانجێرمان.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل