fbpx
Shadow Shadow

بەرشەلۆنە ڕاهێنەرێکی بۆ جێگرتنەوەی ڤاڵڤێردی دیاریکردووە

19:32 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ لە ئەگەری دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردیدا ڕاهێنەرێکی بۆ جیگرتنەوەی دەستنیشانکردووە.

,

ڕۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ ئیسپانی‌ ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی بەرشەلۆنە چاویان لەسەر ڕاهێنەرى ئەرجەنتینی و یانەی ڕیڤەرپلەیتی ئەو وڵاتە مارسیلۆ گالاردۆیە بۆ جێگرتنەوەی ڤاڵڤێردیی ڕاهێنەری ئێستای یانەکە.

,

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە، به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ پێیانوایه‌ گالاردۆ جێگره‌وه‌یه‌كی‌ زۆر باشی‌ ڤالڤێردییه‌ و لەگەڵ شێوازی یانەکەدا دەگونجێت.

,

گالاردۆ له‌ئێستادا لەگەڵ‌ یانه‌كه‌ی‌ كێبڕكێی پاڵه‌وانێتی‌ لیبه‌رتادۆرێس ده‌كات، گرێبه‌سته‌كه‌شی‌ تا ساڵى 2021 درێژه‌ی‌ هه‌یه‌.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، لەم وەرزەدا و تائێستا بەرپرسان و هاندەرانی بەرشەلۆنە لە ئاستی یانەکەیان ڕازی نین و ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەنجامەکانی ڕابردوو، دوورنییە ڤاڵڤێردی لە یانەکە دووربخرێتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل