fbpx
Shadow Shadow

بەرشەلۆنە چەند شوێنگرەوەیەکی سوارێزی دیاریکردووە و یەکێکیان دەگوازێتەوە

17:18 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

لەدوای پێکانەکەی لویس سوارێز یانەی بەرشەلۆنە بەشوێن هێرشبەرێکدا وێڵە و ناوی چەند ئەستێرەیەکیش بە یانەکەوە بەستراوە، کە لە گواستنەوەی زستانەدا ڕوو لە یانەکە بکەن، کە نزیکترینیان تیمۆ ڤێرنەرە و و جگە لەویش هەریەک لە لاوتارۆ مارتینێز، ئەگوێرۆ، ئۆبامیانگ ناویان بە یاناکەوە بەستراوەتەوە.

،

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، تیمۆ ڤێرنەر، هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی یەکێکە لە ئامانجەکانی بەرشەلۆنە بۆ جێگرتنەوەی سوارێز و یانەکە دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

،

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە کەتەلۆنییەکە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی لایپزیگ ئامادەکردووە.

،

تیمۆ ڤێرنەر لە وەرزی ئەمساڵدا، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 26 یاری ئەنجامداوە و  25 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

،
هاوکات جگە لە ڤێرنەر، ناوی هەریەک لە  سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئوبامیانگ، لاوتارۆ مارتینێز و پێدرۆ رۆدریگێز لە میدیاکانەوە دەهێندرێت بۆ چوونیان بەرەو بەرشەلۆنە.

،

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی، بەهۆی پێکانەوە ماوەی چوار مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و ئەوەش بەرشەلۆنەی توشی کێشەی گەورە کردووە لە هێڵی پێشەوەدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل