fbpx
Shadow Shadow

بەرشەلۆنە هاوڕێیەکی ئەرجەنتینی بۆ مێسی پەیدا دەکات

17:00 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت، ئەستێرەی لاوی یانەی سان لۆرینزۆی ئەرجەنتینی، ماتیاس پالاسیۆس بباتە ڕیزەکانیەوە.

.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ماتیاس پالاسیۆسی تەمەن 17 ساڵ، کە ئەستێرەیەکی لاوی یانەی سان لۆرینزۆی ئەرجەخنتینییە.

.

هەوڵەکانی بەرشەلۆنە لەکاتێکدایە، بەشێکی یاریزانانی هێڵی ناوەندی ئەو یانەیە تەمەنیان بەرەو هەڵکشان چووە و بلوگرانە دەیەوێت هێڵی ناوەندی یانەکەی گەنج بکاتەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم وەرزەدا دی یۆنگی هۆڵەندیشی گواستەوە.

.

پێشتر چەند جاریک، ئەیماری ڕاهێنەری یانەی سان لۆرینزۆ، ئەوەی ڕاگەیاندووە، داهاتوویەكی زۆر گەش چاوەڕێی پالاسیۆس دەكات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل