fbpx
Shadow Shadow

بەرشەلۆنە مرخى لە گەڕانەوەى گواردیۆلا خۆش کردووە

09:41 دوو شه‌ممه‌ 16 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پێدەچێت لە وەرزی داهاتوودا خەونی هاندەرانی بەرشەلۆنە بەدیبێت و بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە دوای کۆتایهاتنی ئەم وەرزە پیپ گواردیۆلا بگەڕێنێتەوە یانەکە.

.

ڕۆژنامەی سەندەی ئیکسپرێس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڤاڵڤێردی لە ڕاهێنەرایەتی یانەکەی دوربخاتەوە و کۆتایی بەو ئاست ناجێگیرییەی یانەکە بهێنێت کە چەند ساڵێکە تێیکەوتووە.

.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکرد، بەرشەلۆنە دەیەوێت پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی یانەکەی ڕازی بکات کە دووبارە بگەڕێتەوە یانەکە و ڕاهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکە بکاتەوە.

.

هەوڵی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی گواردیۆلا لەکاتێکدایە پێدەچێت ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە کۆتا وەرزی خۆی لەگەڵ مانچستەرسیتی بەڕێبکات و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێبهێڵێت، بۆیە پێدەچێت گواردیۆلاش لاری نەبێت لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەوپێیەی پێشتر چەند ساڵێکی مەزنی لەگەڵ یانەکە بەسەربردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل