fbpx
Shadow Shadow

بەرشەلۆنە لەبارەی چارەنوسی ڤاڵڤێردییەوە بڕیاریدا

17:19 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لەپاش ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی بەرشەلۆنە، ڕۆژنامەکانی نزیک لەو یانەیە بڵاویانکردەوە، ئیدارەى بەرشەلۆنە تا ئێستا پشتگیری لە ڤالڤێردی ڕاهێنەر دەکەن و نایانەوێت لە ئەرکەکەی دوری بخەنەوە.

.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک پلانی گۆڕینی ڕاهێنەری یانەکەیان نییە و تەنانەت یاریزانەکانیش پشتگیری لە مانەوەی ڤاڵڤێردی دەکەن.

.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی بەرشەلۆنە لەو بڕوایەدایە، کێشەی یانەکەیان ڤاڵڤێردیی ڕاهێنەر نییە، بەڵکو ئاستی یاریزانەکانیش وەک پێویست نییە و پێکانەکانیشیان بە هۆکارێکی دیکە داناوە.

.

پشتگیریکردن لە مانەوەی ڤاڵڤێردی لە کاتێکدایە، یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بە ئاستێکی ناجێگیردا تێپەڕدەبێت و میدیاکان و هاندەرانی یانەکەش ڤاڵڤێردی بە هۆکاری ئەو ئاستە خراپەی بەرشەلۆنە دادەنێن و زۆرێک لە هاندەران داوای دوورخستنەوەی ئەو ڕاهێنەرە دەکەن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل