Shadow Shadow

بەرشەلۆنە سێ یاریزانی بۆ شوێنگرەوەی سوارێز دیاریکردووە

15:10 سێ شه‌ممه‌ 26 ئادار 2019
article image

ناس کورد-

تەمەنی لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بەرەو هەڵکشان دەچێت و لە ئێستاوە بەرپرسانی یانەکە بیر لە شوێنگرەوەیەک دەکەنەوە بۆ جێگەی ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە کە تەمەنی 32 ساڵە و بۆ ئەو مەبەستەش سێ یاریزانیان دیاریکردووە کە یەکێکیان بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

ئەمڕۆ (سێشەممە) رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، بڵاوی كردەوە “بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە لە نزیکەوە چاودێری لۆکا یوڤیچ-ی تەمەن 21 ساڵ، هێرشبەری یانەی ئینتراخت فڕانکفۆرتی ئەڵمانی دەکەن، کە لە ئێستادا ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە پێشکەش دەکات و تەمەنێکی کەمیشی هەیە”.

بەپێی هەواڵەکەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، بژارەی دووەمی بەرشەلۆنە ئەنتۆن گریزمانی هێڕشبەری فەڕەنسی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە، کە هێڕشبەرە فەڕەنسییەک تەمەنی 28 ساڵە و یانە کەتەلۆنییەکە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئامادەیە 120 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ئەو ڕۆژنامەیەی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئەوەشی ئاشكرا کردووە، لە ئەگەری سەرنەکەوتن لە گواستنەوەی یەکێک لەو دوو یاریزانە، بەرشەلۆنە مارکۆس ڕاشفۆرد، ئەستێرەی لاوی یانەی ماچستەر یونایتدی ئینگلیزی کردووەتە ئامانج، بەو پێیەی هێڕشبەرە ئینگلیزییەکە یاریزانێکی خێرایە و تەمەنێکی کەمی هەیە و لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل