fbpx
Shadow Shadow

بەرشەلۆنە سێیەمین گرێبەستی فەرمی ئەمساڵی ئەنجامدا

15:47 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سێیەمین گرێبەستی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا ئەنجامدا و هێرشبەرێکی لاوی گواستەوە یانەکەی.

.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە هیرۆکی ئابی، هێرشبەری لاوی یابانی و یانەی کاشیما ئینلەرزی ئەو وڵاتەی گواستووەتەوە یانەکەی.

.

یانە یابانییەکە ڕۆشتنی یاریزانەکەی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاندووە، بەمەستی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان.

.

هیرۆکی ئابی تەمەنی 20 ساڵە و لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر چیلی لە کۆپا ئەمریکای 2019 بەڕازیل بەشداریکرد و چاوەڕێدەکرێت، ببێتە یەکێک لە ئەستێرە دەرکەوتووەکانی ئۆڵۆمپیادی 2020ی تۆکیۆ.

.

گواستنەوەی ئەو یاریزانە یابانییە، دەبێتە سێیەم گرێبەستی بەرشەلۆنە لە مێرکاتۆی ئەمساڵذا، دوای گواستنەوەی هەریەک لە دی یۆنگ، لە یانەی ئەیاکس و نیتۆی گۆڵپارێزی ڤالانسیا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل