Shadow Shadow

بەرشەلۆنە دەیەوێت وەرزی داهاتوو بوفۆن بکاتە گۆڵپارێزی یانەکەی

23:18 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

 

ناس کورد-

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییەکانی ئیتالیا ئاشكرایانكرد، یانه‌ی بەرشەلۆنە هەوڵی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزى ئیتاڵی دەدات.

.
ئەمڕۆ هەینی 7ی حوەزیرانی 2019 تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتالیا بڵاویكردەوە، بەرشەلۆنە ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو بوفۆنی ئیتاڵی بكاته‌ گۆڵپارێزی دووه‌می یانەکەی له‌ دوای تێرشتیگنی ئه‌ڵمانی.

.

ئەمە لەکاتێکدایە یاسپه‌ر سیلیسن، گۆڵپارێزی دووه‌می ئێستای یانە کەتەلۆنییەکە، ڕایگه‌یاندووه‌ ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و بچێته‌ یانه‌یه‌كی دیکە، بۆ ئەوەی هەلی یاریکردنی زیاتر بێت.

.

بوفۆن گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتاییهات و لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نییە، بۆیە تەنها ڕەزامەندی هەردوولا بەسە بۆ ئەوەی بوفۆن بەشێوەی بێبەرامبەر پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل