Shadow Shadow

یوڤێنتوس ئومێدی بە ڕۆناڵدۆیە

بەرشەلۆنە دەتوانێت گرێکوێرەی قۆناغی هەشت بکاتەوە؟

19:12 چوار شه‌ممه‌ 10 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرشەلۆنە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گرنگدایە، بۆ دەربازبوون لەو گرێکوێرەی سێ ساڵە تووشی هاتووە.

 

کاتژمێر 10ی ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لە میانی یارییەکانی قۆناغی هەشتی خولی یانەی پاڵەوانەکنی ئەوروپا لە یاریگای (ئۆڵترافۆرد) بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی مانچستەر یونایتد.

 

بەرشەلۆنە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە، بەو پێیەی لە سێ ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیەوە قۆناغی هەشتی ئەو پاڵەوانێتییە ببڕێت و بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی و لەهەر سێ ساڵەکەدا بەرامبەر یانەکانی ئەتلەتیکۆمەدرید و یۆڤینتۆس و هەروەها بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر ڕۆما شکستی هێناوە.

 

هاندەرانی بەرشەلۆنە ئومێدییان بە یاریزانەکانی یانەکەیان هەیە ئەم وەرزە ئەو گرێکوێرەیە بکەنەوە و پاش چوار ساڵ دووبارە بە نازناوەکە شاد ببنەوە.

 

هەرچی مانچستەر یونایتدە، لە دوای هاتنی سۆڵشایەرى نەرویجی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە، ئاستی بەرەو هەڵکشان چووە و توانیان لە قۆناغی 16ى پاریس سانجێرمان بکەنە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

 

بەپێی ژمارە و ئامارەکان بەرشەلۆنە باشتر دەردەکەوێت لە مانچستەر یونایتد، بەو پێیەی یانە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزیدا تا ئێستا لە 32 یاریدا 43 گۆڵی لێ تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیدا لە 32 یاریدا 31 گۆڵی لێ تۆمار کراوە.

 

لە ڕووی هێرشبردنیشەوە، بەرشەلۆنە 81 گۆڵی تۆمارکردووە کە مێسی ئەرجەنتینی گۆڵکاری یانەکەیە و 33 گۆڵی تۆمارکردووە و سوارێزی هاوڕێی 20 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات مانچستەر یونایتد لە 32 یاریدا 61 گۆڵی تۆمارکردووە و لۆکاکۆی هێرشبەری یانەکە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە تەنها 12 گۆڵە.

 

بۆیە بەپێی ئاستی هەردوو یانە لەم وەرزەدا بەرشەلۆنە هەلی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو زیاترە، بەڵام لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا هەموو ئەنجامێک ئەگەری ڕوودانی هەیە، هەروەک سەرکەوتنی ئەیاکس ئەمستەردام بەسەر یانەی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد بەسەر پاریس سانجێرماندا لە قۆناغی شانزەدا.

 

کۆتا یاری هەردوو یانە لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا بوو لە ساڵی 2011 کە تێیدا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

 

لە هەمانکاتدا و لە یارییەکی دیکەدا، یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەبێتە میوانی ئەیاکس ئەمستردام، یانە هۆڵەندییەکە ئەم وەرزە ئاستێکی نایابی پێشکەشکردووە و توانی بە ئەنجامێکی گەورە ڕیاڵ مەدرید بکاتە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

 

لە بەرامبەردا یۆڤێنتوس ئومێدی بە چاکبوونەوەی ڕۆناڵدۆ هەیە لە پێکانەکەی، کە بتوانێت ئەنجامەکە بۆ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل