fbpx
Shadow Shadow

بەرشەلۆنە بە فەرمی گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاو پێشکەشی یانەکەی کرد

17:14 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

،

یانه‌ی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، به‌فه‌رمی گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی یانەی یانه‌ی دینامۆ زاگرەبی كرواتی، دانی ئۆلمۆی ئیسپانی دەستپێکرد.

،

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە ده‌یه‌وێت له‌ مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا ئۆلمۆی تەمەن 21 ساڵان بگوازێته‌وه‌ یانەکەی و بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمی گرێبەستی پێشکەشی دینامۆزاگرەب کردووە.

،

دانی ئۆلمۆ له‌ وه‌رزی رابردوودا به‌ باشترین یاریزانی خولی كرواتیا ده‌ستنیشانكرا و   له‌ باڵی راست یاری دەکات.

،

ئەو ڕۆژنامە کەتەلۆنیە ئاماژەی بەوەشکردووە، تواناکانی ئەو یاریزانە لاوە بەرپرسانەی یانەی بەرشەلۆنەی سەرسام کردووە و ماوەیەکی زۆرە چاودێری دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە.

،

مۆندۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە، یانه‌ كرواتییه‌كه‌ هێشتا رازی نه‌بووه‌ به‌ گرێبەستەکەی بەرشەلۆنە و پێیوایه‌ یاریزانه‌كه‌ی شایه‌نی پاره‌ی زیاتره‌.

،
جێی ئاماژەیە، ئۆلمۆ پێشتر و ماوەی حەوت ساڵ لە فێرگەی لاماسیای تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە بووە  دواتر له‌ ساڵی 2014 بەرشەلۆنەی به‌ره‌و دینامۆ زاگریب به‌جێهێشتووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل