fbpx
Shadow Shadow

بەرشەلۆنە بەفەرمی سەبارەت بەگەڕانەوەی نێیمار هاتەدەنگ

16:23 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی لەسەر گواستنەوەی نێیمار بۆ یانەکەی هاتە دەنگ و جێگری سەرۆکی ئەو یانە ڕایگەیاند، لەئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا شتەکان بگۆڕێت.

.

جۆردی کاردۆنەر، جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “کەناڵ 3″ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە:”لەئێستادا گرێبەستکردن لەگەڵ نێیماری یاریزانی پاریس سانجێرمان، ئەگەرێکی دوورە و تائێستاش گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسانی پاریس نەکردووە لەو بارەیەوە”.

.

هاوکات جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە نەیشاردووەتەوە کە ڕەنگە تا کاتی داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان شتەکان بگۆڕێت.

.

کاردۆنێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا نێیمار لە پاریس دڵخۆش نییە، بەڵام ئەوە پێویستە لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی چارەسەر بکات.

.

وتەکانی بەرپرسەکەی بەرشەلۆنە لەکاتێکدایە، یاریزانە بەڕازیلییەکە بە فەرمی ڕایگەیاندووە، کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل