fbpx
Shadow Shadow

بەرزبوونەوەى پلەى گەرما هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

14:53 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح

پێشبینى دەکرێت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەوروپا، ببێتە دیاردە و بەردەوامبێت لەو کیشوەرە.

.

بەپێى  پێشبینییەکانی زانایانی کەشناسی جیهانی، دیاریدەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کیشوەری ئەوروپا  لە ساڵانی  داهاتوودا دەبێت دیاردەیەکی جێگیر، بەجۆرێک هەڵکشانی پلەکانی گەرما کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر شێوازی ژیان و تەندروستی دانیشتوانى ناوچەکە، پێشیان وایە زیانێکی  گەورەشی دەبێت لەسەر هەمەچەشنی بایەلۆجی لە کیشوەرى ئەوروپا.

.

پلەکانی گەرما لە دەستپێکی وەرزی گەرما لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا، ماوەیەکە ژمارەی پێوانەی تۆمارکردووە، بەجۆرێک لە هەفتەی ڕابردوودا پلەی گەرما لە فەرەنسا گەیشتە  41.4 پلە، هەروەها لە بەلجیکاش 40.3 پلەى تۆمار کرد، هۆڵەنداش 41.7 پلەی تۆمار کرد، کە ئەوانەش ژمارەى پێوانەیی بوون لەو وڵاتانە.

.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکانى زانایانی کەشناسی جیهان، دیاریدەی قەتیسبوونی گەرمی، لە هەڵکشاندایە و چەندین شەپۆلی گەرماى دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی قەتیس بوونی گەرمی، بڕێکی زۆر لە گازی ئۆزۆن لە ئەو بەرەگە هەوایەی کە مرۆڤ تێیدا دەژی بڵاو دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی کێشە بۆ کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ و گارێگەری خراپیشی دەبێت بۆسەر شێوازی کارکردنی خانەکانی لەشی مرۆڤ، هەروەها کاریگەریەکی مەترسیداری دەبێت لەسەر ئاسایشی ئاو و کەرتی کشتوکاڵ لە جیهاندا بەگشتى.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل