fbpx
Shadow Shadow

بەرزان ئەحمەد کوردە بۆ ناس كورد: له‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا غەدرم لێکرا

12:58 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد–

به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌، كاندیدی ده‌رنه‌چووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، نیگه‌رانه‌ له‌ ده‌رنه‌چوونی و غه‌دری لێكراوه‌.

.

بەرزان ئەحمەد کوردە، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”لە لیستی کاندیدەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا كه‌ من خۆم به‌ربژێر كردبوو به‌ مه‌به‌ست  ناوه‌كه‌م به‌هه‌ڵه‌ نوسرابوو له‌بری ناوی من ناوێكی تر نوسرابوو”.

.

بەرزان ئەحمەد کوردە، رونیكرده‌وه‌: “لەلیستەکەدا تەنها ناوی “کوردە” لەجێی ناوی من بە خەتێکی کاڵ نوسرابوو تا ئێستاش نازانم دەرچوم یاخود نا”.

.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌،سكاڵای تۆماركردووه‌ و چاوەڕێی لیژنەی باڵای دادوەری کۆنگرە دەکات بۆ ئەوەی دوا بڕیار بدات.

.

به‌وته‌ی به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌، هەرچەندە ناوەکەی بەڕاستی نەنوسرابو بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران دەنگیان بەو ناوە داوه‌ و هه‌ژمار نه‌كراوه‌.

.

وتیشی “ئەو کارەی بەرامبەر من کراوە غەدرە لێم کراوە و هەڵەیە و لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی دادوەرانی کۆنگرەم”.

.

لێدوانه‌كه‌ی به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ فه‌رمی ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه‌ و ناوی به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ی تێدا نه‌بوو.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل