Shadow Shadow

بەربوونەوەی بای ناخۆش دانیشتنى پەرلەمانی کینیای ڕاگرت.. ڕێنمای نوێی بۆ سەرئاوکردن دەرکرا

09:01 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

به‌هۆى بەربوونەوەى با لە په‌رله‌مانتارێكی پەرلەمانی کینیا، هەوای هۆڵى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پیس ده‌بێت و سه‌رۆكى په‌رله‌مانی كینیاش كۆبونه‌وه‌كه‌ دواده‌خات و بۆ سه‌رئاوكردنى به‌په‌له‌ش ڕێنمایى نوێ ده‌داته‌ په‌رله‌مانتاران.

 

میدیاكانى كینیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ئانوساتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسێكى تایبه‌ت به‌ بازاڕى كینیاوه‌، جۆلیا گایا یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان وتى :” به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كێمكان هه‌واى هۆڵه‌كه‌ى پیس كردوه‌ و من ده‌شزانم ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ ”

 

لاى خۆشیه‌وه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كه‌ تۆمه‌تباركرابوو به‌به‌ربونه‌وه‌ى با لێوه‌ى ڕایگه‌یاندوه‌: “من به‌رپرس نیم له‌و كاره‌ و له‌ به‌رده‌م هاوڕێكانیشمدا شتى وه‌ها ناكه‌م.”

 

دوا به‌دواى مشتومڕى نێوان په‌رله‌مانتاران و به‌ربونه‌وه‌ى باى ناخۆش له‌نێو هۆڵى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا، ئه‌دوین گاكاشى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌كه‌ى ڕاگرت و چه‌ند ڕێنمایه‌كى ده‌ركرد له‌كاتى ته‌نگه‌تاو بووندا بۆ هه‌واگۆڕین په‌رله‌مانتاران بۆیان هه‌یه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌كەیان به‌جێبهێلن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل