fbpx
Shadow Shadow

بەراوردێک لەنێوان ڕیاڵ مەدریدی لۆپێتیگی و زیدان

21:21 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی بەراوردێکی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دەردەکەوێت کە دەستپێکی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی زیدان، لە دەستپێکی وەرزی ڕابردوو بە ڕاهێنەرایەتی لۆپێتیگی خراپترە.

,

لەدوای تێپەڕبوونی سێ جەولە بەسەر یارییەکانی خولی ئیسپانیدا، تیپەکەی زیدان بە بردنەوەیەک و دوو یەکسان بوون پێنج خاڵی لە کۆی نۆ خاڵ بەدەستهێناوە، هاوکات لە پلەی پێنجەمی لالیگدایە بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆمەدریدی یەکەم.

,

لەکاتێکدا، وەرزی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی لۆپێتیگی لە کۆی سێ یاری دەستپێکی خولەکەدا سێ بردنەوەی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدا بوو.

,

هاوکات وەرزی ڕابردوو، ریاڵ مەدریدی لۆپێتیگی لەو سێ یارییەی سەرەتادا 10 گۆلیان تۆمارکردبوو، هەروەها تەنها دوو گۆڵیان لێ تۆمارکرابوو، لەکاتێکدا لەم وەرزەدا تیپەکەی زیدان، شەش گۆڵیان تۆمار کردووە و چوار گۆڵیشیان لێ تۆمار کراوە.

,

بەگوێرەی بەراوردەکە بێت تا ئەم قۆناغە ڕیاڵ مەدریدی وەرزی ڕابردووی لۆپێتیگی لە ڕیاڵ مەدریدی ئەم وەرزەی زیدان باشترە، کە پێش کۆتایی هاتنی گەڕی یەکەمی خولەکە لۆپێتیگی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل