fbpx
Shadow Shadow

بەدر و عەسائیب و گروپەکانی تر پشتگیری “خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی” سەدر دەکەن

19:34 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لەدوای داواکەى سەدر بۆ “خۆپیشاندانی ملیۆنی” لەدژی بوونی ئەمریکا لە عێراق، ڕێکخراوی بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران پشتگیریی خۆیان بۆ داواکە دووپاتکردەوە.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ى کانونی دووەمی 2020، هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح و جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی و سەرۆکى ڕێکخراوی بەدر پشتگیری خۆی بۆ داواکەى سەدر ڕاگەیاند و لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای “خۆپیشاندان و ڕەتکردنەوەى داگیرکەری ئەمریکی و بیانی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەروەریی نیشتمانی تەواو لە ئاسمان و زەوی عێراق”.

.

زیاتر بخوێنەوە: “هەستن ئەى سەربازانی خوا”.. سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆن دەکات بۆ دەرکردنی ئەمریکا

زیاتر بخوێنەوە: سەدر گروپە چەکدارەکانی شیعە دژى ئەمریکا کۆدەکاتەوە

.

هاوکات سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، دەبێت “هەموومان پشتگیری لە داواکەی موقتەدا سەدر بکەین بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراقدا.”

.

مەحمود ڕوبەیعی، سەرکردە لە عەسائیبی ئەهلی حەق لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، “ئەی عێراقییە بەشەرەفەکان، درێغی مەکەن لە پاڵپشتی ئەو داواییە، بە چڕی بەشداری لەو خۆپیشاندانەدا بکەن”.

.

پشتگیری گروپە چەکدارییەکان دوای ئەوە هات ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد بۆ ئیدانەکردنی بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق و دەرکردنی..

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل