fbpx
Shadow Shadow

بەدابەشکردنى خەڵات چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کۆتایهات

11:36 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

لە رێوڕەسمى کۆتایى چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، جگە لە پێشکەشکردنى پێرفۆرمانسێک لەلایەن هونەرمەندان هانى و هەژار زەهاوى، براوەکانى فێستیڤاڵ خەڵاتکران.

.

شەوى رابردوو مەراسیمى کۆتایى چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی ئەنجامدرا و تیایدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووەکانى فێستیڤاڵەکە دابەش کرا.

.

فێستیڤاڵەکە لە رۆژانى (1تا7ى تشرینى یەکەمى 2019) لە شارى سلێمانى بەڕێوەچوو و تیایدا (134) فیلمی کوردی و بیانی نمایشکران، لە کۆتایشدا (15) خەڵات بەسەر براوەکانی فێستیڤاڵ دابەشکرا کە سێ خەڵاتی زێڕین و (12) خەڵاتی زیوین بوو.

.

دوای ئاشکراکردنی براوەکانی فێستیڤاڵ لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە، خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەشکران.

.

– خەڵاتی بەھرەی نوێ بەخشرایە بە فیلمی “Rhino” لە دەرھێنانی پوران محەمەد.

.

– خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن بەخشرایە فیلمی “DREAMS IN THE DEPTHS”  لە دەرھێنانی رەزا محەمەدی.

.

– خەڵاتی داوەران بۆ کورتەفیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی “رێگا” لە دەرھێنانی خەیبەر رەفیق.

.

– خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی “رۆژێک لە رۆژان لە کوردستان” لە دەرھێنانی ژینۆ ھادی.

.

– خەڵاتی داوەرانی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە کورتەفیلمی ‏(Asmnina)  لە دەرھێنانی دێکێل بێرێنسن.

.

– خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە کورتە فیلمی  (Unlike today)  لە دەرھێنانی ئەسترید مێنزڵ.

.

– خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری نێودەوڵەتی بەخشرایە دۆکیۆمێنتاری (Terra) لە دەرھێنانی (Julian Kushnarinko) .

.

– خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری ناوخۆیی سنەوبەری ئاڵتونی بەخشرایە دۆکیۆمێنتەری “دیالۆگ” لە دەرھێنانی سەلیم یڵدز.

.

– خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی (A tale of 3 sisters) لە دەرھێنانی ئەمین ئاڵپەر.

.

– خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلمی درێژ بەخشرایە رەزا میرکەریمی دەرھێنەری فیلمی قەسری شیرین.

.

– خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە فیلمی (Parasite).

.

– خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەکتەر (Camere Ebuzziya) لەفیلمی (A tale of 3 sisters).

.

– خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەکتەر (Victor zhusti) لە فیلمی (The Delegation).

.

– خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەخشرایە فیلمی (The mute) لە دەرھێنانی (Bartosz Konopka).

.

– خەڵاتی داوەران بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی (Screwdriver) لە دەرھێنانی (Bassam Jarbawi).

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل