fbpx
Shadow Shadow

بەتۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵا لەسەر فایەق گوڵپی تۆمار کرا

21:09 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵا لەسەر فایەق گوڵپی تۆمار کراوە، ناوبراویش هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەرگری لە مافی خەڵک کردووە.

,

فایەق گوڵپی، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەبارەى سکاڵاکەى سەرى بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی ئەیلولی 2019، لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە پەیوەندیم پێوەکرا کە سکاڵایەکم لەسەر تۆمار کراوە، دوای ئەوە کە سکاڵاکەیان بۆ هێناوم و سەیرم کرد، لەسەر سکاڵاکە ناوی لایەنی سکاڵاکەر نەنوسراوە، بەڵام سکاڵاکەم بەهۆی ئەوەیە کە گوایە من ناوی لایەنێکم زڕاندووە، چونکە سکاڵاکە بەپێی ماددەی 434 تۆمار کراوە”.

,

لەبارەى هۆکارى سکاڵاکەوە گوڵپی ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ئێستادا من داواکراوم ئەویش دوای ئەوەی بەرگریم لە مافی خەڵک کرد و لەسەر داخستنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەدەنگ هاتم، خەڵکیش پشتگیری داواکەی منیان کرد، بۆیە سکاڵام لەسەر تۆمار کراوە”.

,

“من وتم دەبێت ڕیگری بکرێت لەوەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی سلیمانی دابخرێت، ڕێگریم لە بڕیارە هەڵەکەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کرد و لەوەشدا سەرکەوتنم بەدەستهێناوە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن پاشگەزبوەوە”، فایەق گوڵپى واى وت.

,

وتیشی، ئامادەیە بچێتە دادگا، بەڵام نەشیشاردەوە ئەو سکاڵایە بە سکاڵایەکی سیاسی دەزانێت، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هیچ کێشەیەکى لەگەڵ کەسدا نییە، هەروەها بەهیچ شێوەیەکیش باسی کەسێکى نەکردووە تا ناوی زڕاندبێت، وەک خۆى وتى.

,

ئەو مادەیەی کە فایەق گوڵپی پێ تۆمەتبار کراوە، بریتییە لە مادەی 434ی یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە ناوزڕاندن.

,

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوبراو دوێنێ سێشەممە، لە فەیسبوکی خۆی لە پۆستێکدا ڕایگەیاندبو: “بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی داوە”، نارەزایەتی خۆی لەبەرامبەر ئەو بڕیارە دەربڕی و دوای ئەوەش شەپۆلیکی ناڕەزایی فراوان لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەسەر ئەو بڕیارە دروست بو، هەروەها بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە ئەوە هەوڵێکە بۆ ئەوەی نەخۆشەکان لەکاتی حاڵەتە لەناکاوەکاندا ڕو لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بکەن و ئەوەش تەنها چەند سەرمایەدارێک قازانج دەکەن.

,

بەڵام ئەمڕۆ تەندروستی سلێمانی، لە بڕیارەکەی پەشیمان بوەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند “نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی داناخەن”.

,

لە ئێستاشدا سلێمانی خاوەنی دوو بەشی فریاکەوتنی خێرای حکومییە، کە بریتین لە نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، هەروەها هەولێریش خاوەنی چوار بەشی حکومی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرایە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل