fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەتاوانى دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دوو قەشە سزادران

10:31 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەی دوو قەشە لە قوتابخانەیەکی وڵاتی ئەرجەنتین بۆ ماوەی 12 ساڵ دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر منداڵان، هەردوکیان بە سزای زیاتر لە 40 ساڵ زیندانی سزادران، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیش باخەوانی قوتابخانەکە لەو تاوانەدا هاوکاری قەشەکانی کردووە و کارئاسانی بۆ کردوون.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی (بی بی سی)، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، ئەو دوو قەشەیە لە قوتابخانی “مندۆزا” دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر منداڵان و ئەو کارەشیان لەساڵی 2004وە تا 2016 بەردەوام بووە، واتە بۆ ماوەی 12 ساڵ.

.

ئەو دوو قەشەیە یەکێکیان ناوی هۆراشیۆ کۆرباشۆیە و تەمەنی 59 ساڵە و ئەوی دیکەشیان ناوی نیکۆلا کۆرادییە و تەمەنی 82 ساڵە.

.

هاوکات لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەوە دەرکەوتووە، باخەوانی قوتابخانەکەش کە ناوی “ئارماندۆگۆمێز”ە هاوکاری قەشەکانی کردووە لەو تاوانە درێژخایەنەدا و بە هاوکاری ئەو قەشەکان دەستدرێژیان کردووەتە سەر منداڵەکان.

.

دواجار پاش ئەوەی سەرجەم تاوانبارەکان، دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، قەشە کۆرباشۆی تەمەن 59 ساڵ بە 45 ساڵ زیندانی سزادرا و قەشە کۆرادی تەمەن 82 ساڵیش بە 42 ساڵ زیندانی و ئارماندۆ گۆمێزی باخەوانیش بە 18 ساڵ زیندانی سزادران.

.

ئاشکرابوونی ئەو تاوانە کاردانەوەی زۆری لە وڵاتی ئەرجەنتین دروستکرد و قوتابخانەکە داخرا، کەسوکاری قوربانییەکانیش ڕەخنەی توند لە کڵێساکان دەگرن و داوای داخستنی دەکەن لەو وڵاتە.

بەتاوانى دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دوو قەشە سزادران

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل