fbpx
Shadow Shadow

بێتواته‌، ته‌رمى ژنێكى حەڤدە ساڵ به‌هه‌ڵواسراوى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه‌

15:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

له ناحیه‌ى بێتواته‌ى قەزاى ڕانیه،‌ ته‌رمى ژنێكى حه‌ڤده‌ ساڵان له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به‌هه‌ڵواسراوى دۆزرایه‌وه‌، پۆلیس لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکەن و دۆسیەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

.

شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “سەرلەبەیانى ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌،6ى ئۆكتۆبه‌رى 2019) ته‌رمى ژنێك به‌هه‌ڵواسراوى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ ناحیه‌ى بێتواته‌ى سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى ڕانیه‌ دۆزرایەوە”.

.

وتیشى، ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نى حەڤده‌ ساڵانه‌ و هاوسه‌ر و دوو منداڵیشى هه‌یه‌ و هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانیشى تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و‌ له‌ئێستادا پۆلیس سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورده‌ و له‌نزیكترین كاتدا ڕوونكردنه‌وه‌ى ورد له‌باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین.

.

له‌ وه‌ڵامى بوونى سكاڵاكه‌ر له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌، شۆڕش ئیسماعیل وتى “هێشتا له‌سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورداین و بوونى سكاڵاكه‌ر و تۆمه‌تبارى كه‌یسه‌كه‌ و ورده‌كارى زیاتر دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل