fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئێران ڕەتیدەکاتەوە

بی بی سی: زیاتر لە 200 کەس لە ئێران بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

08:47 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتى تەندروستى ئێران ڕایانگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە لانى کەم گەیشتووەتە 210 کەس.

.

سەرچاوەکان بە بی بی سی یان ڕاگەیاندووە، زۆربەى قوربانییەکان دانیشتووى تاران و شارى قوم بوون کە یەکەم حاڵەتى توشبوون بەو ڤایرۆسەى تێدا تۆمارکرا لە 19ى ئەم مانگەدا.

.

ئەو ژمارەیە شەش هێندەى ئامارى فەرمى گیانلەدەستدانە کە ئێران بە 34 حاڵەت ڕایگەیاندووە، ئەوەش بەپێی ئەو ئامارەى وەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاندووە.

.

کیانوش جیهانپور وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى جەختى لەو ئامارە فەرمییەى گیانلەدەستدان کردەوە بە 34 حاڵەت، بی بی سیشى بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى ناڕاست تۆمەتبارکرد.

.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر نوێنەرێکى قوم لە پەرلەمانى ئێران دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەى بە شاردنەوەى ژمارەى حاڵەتەکانى گیان لەدەستدان تۆمەتبارکرد، هەروەها ئەمریکا نیگەرانى خۆى نیشانداوە لەوەى تاران سەرجەم زانیارییەکان لەو بارەیەوە دەشارێتەوە.

.

ئێران کە بووەتە سەرچاوەى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە بۆ چەندین وڵاتى دراوسێی، ڕێوشوێنى نوێی گرتووەتە بەر بۆ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

.

وەزارەتى تەندروستى ئێران هۆشداریداوە لە بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسەکە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا کە ڕۆژى هەینى گەیشتە 388 حاڵەت کە 34 حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.

.

ئەو ئامارە فەرمییە بەرزترین ئامارى توشبوونە لەدەرەوەى چین کە یەکەمجار ڤایرۆسەکەى تێدا بڵاوبووەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل