Shadow Shadow

"بارزانیەکان لەدوای 2003 دەسەڵاتیان لە هەرێم گرتوەتە دەست"

بی بی سی: بارزانییەکی تر بووە سەرۆک وەزیرانی هەرێم

17:32 سێ شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

بەشی فارسی دەزگای میدیایی بی بی سی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناونیشانی بارزانییەکی تر بووە سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڵاوکردەوە.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیران پەرلەمانی کوردستان دەنگی بە مەسرور بارزانی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی حکومەتدا و بەدەنگی 87 پەرلەمانتار لە کۆی 97 پەرلەمانتار  کاندیدکرا، لەوبارەوە ژمارەیەک میدیای جیهانی ڕووماڵی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتیان کردووە.

.

بی بی سی لە ڕاپۆرتەکەیدا نوسیویەتی بەوپێیەی مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستانە، پێشبینی دەکرێت کاریگەری زۆرتری لە بڕیارەکاندا هەبێت.

.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکرات بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە دوای هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 دەسەڵاتیان لە هەرێم گرتوەتە دەست.

بی بی سی: بارزانییەکی تر بووە سەرۆک وەزیرانی هەرێم

کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێم لە لایەن پارتی دیموکراتەوە بوەتە جێگەی سەرنجی میدیا جیهانیەکان لەوبارەوە بی بی سی ئەوەی نوسیوە کە مەسرور بارزانی تەمەنی 50 ساڵەو پێشتر بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بووە.

.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان حکومەت دەبێت لە دوای ڕاسپاردنی کاندید لە ماوەی 30 ڕۆژدا پێکبهێنرێت، ئەمڕۆش ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کەمتر لە 30 ڕۆژ کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێنرێت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل