Shadow Shadow

بین سپۆرت لیستی بێژەرەکانی یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگی بڵاوکردەوە، یەکێکیان کوردە

20:54 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

کەناڵی بین سپۆرتی عەرەبی بە فەرمی ناوی هەشت بێژەری ئاشکراکرد، کە دیاریکراون بۆ بێژەریکردن لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

.

لەو هەشت بێژەرەی بین سپۆرت، یەکێکیان عەبدولسەمەد خۆشناو، بێژەری لاوی کوردە، کە بۆ یەکەمجارە کوردێک لە نێو بێژەرەکانی ئەو کەناڵە جیهانییەدا بێت و بەوبۆنەیەوە گەشتی کردووە بۆ وڵاتی قەتەڕ بۆ بێژەریکردن لەو یارییە گرنگەدا.

.

ئەوەی جێی سەرنجە ناوی عصام شەوالی، بێژەری بەناوبانگ لە لیستەکەی بین سپۆرتدا نییە، هەرچەندە ئەو بێژەرە لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە کە بێژەری ئەو یاریە دەکات بەڵام تائێستا بەفەرمی ناوی لەلیستەکەدا نییە.

.

بێژەرەکانی یاری کۆتایی ئەمانەن :

.
ڕەوف خلیف
خەلیل بلوشی
عبدالصمد خۆشناو
یوسف سیف
حەفیز دەراجی
علی محمد علی
محەمەد بەرەکات
هەیسەم فاروق

.
بڕیارە سبەینێ شەممە کاتژمێر 10 بەکاتی هەرێمی کوردستان یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە شاری مەدریدی پایتەخەتی ئیسپانیا لەنێوان لیڤەرپوول و تۆتنهام بەڕێوەبچێت .

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل