fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بۆ یەکەم جار کۆمپانیای سوورگازی گوێزەرەوەی غازی شل لەسەر کێشەی غاز هاتەدەنگ

16:45 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لەسەر کێشەی کەمی غازی شل، کۆمپانای سوورگازی گوێزەرەوی غاز هاتەدەنگ و ئاماژەی بەوەکرد، لە 72 کاتژمێری داهاتوودا کێشەی غاز چارەسەردەبێت و دڵنیاییشیدا لە گران نەکردنی نرخی غاز لە داهاتوودا.

،

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نوێنەری کۆمپانیای سورگاز کە ئێستا گواستنەوەی غازی شلی لە کێلگەی گازی کۆرمۆرەوە گرتووەتە ئەستۆ ڕایگەیاند: “ئەو کێشەی سەریهەڵداوە چاوچنۆکی کۆمپانیای گوێزەرەوەی  پێشووە کە ئەوەی پێ قبوڵ نەکرا تەندەرەکە بۆ ئێمە دەرچووە و ئەو کێشەیەی لێکەوتەوە کە ئێستا دروستبووە”.

،

ئاماژەی بەوەشکرد: “ڕۆژانە چەندین هەڕەشەمان لێدەکرێت و تەقەش لە تانکەرەکانمان دەکرێت کە واز لە کارەکە بهێنین، بەڵام دیارنین کێن ئەو کەسانە و دڵنیاین کە کۆمەڵێک کەسی دەسەڵاتدارن”.

،

نوێنەری کۆمپانیای سوورگاز باسی لەوەشکرد: “بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر هیچ کێشەیەکی نییە و هاوشێوەی پێشوو گاز بەرهەمدەهێنرێت و ئێمەش توانای گواستنەوەی هەزار تۆن زیاتر گازمان هەیە ئەگەر زیاتر بەرهەمبهێندرێت و ئەگەر بەوشێوەی ئێستا کارمەندەکانمان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی نەوت و گازەوە بپارێزرێن، ئەوا بەدڵنیاییەوە لە 72 کاتژمێری داهاتوودا کێشەی غاز لە هیچ شوێنێکی هەرێم نامێنێت”.

،

دەربارەی ئەوەی خەڵکی ناوچەکە لە هەلی کاری کۆمپانیاکە سودمەند نەبوون، نوێنەری کۆمپانیای سوورگاز ئەوەی خستەڕوو: “تەنانەت یەک کارمەندمان دەرنەکردووە و هەمان کارمەندەکانی پێشترن کە خەڵکی ناوچەکەن، بەپێچەوانەوە ئیمتیازاتی باشترمان پێداون و هەر ئەمڕۆش 50 تانکەرمان کڕیوە و خەڵکی ناوچەکە دەکەین بە شۆفێر نەوەک کەسیتر”.

،

هاوکات دەربارەی گرانکردنی نرخی غاز لە داهاتوودا، ئاماژەی بەوەکرد، بەهیچ شێوەیەک نرخی غاز بەشێوەی یاسایی گران نابێت و نرخەکەی بەهەمانشێوەی ئێستا دەبێت کە حەوت هەزار و 500 دینارە.

،

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی 10 ڕۆژە کێشەی نەبوونی غازی شل لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە و لە هەندێک ناوچە نرخی بتڵێک غاز گەیشتووەتە 20 هەزار دینار.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل