fbpx
Shadow Shadow

بۆ یەکەمجار یەکێتى و نەوەى نوێ کۆبوونەوە.. باسى چییان کرد؟

20:38 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار لەدواى دروستبوونى جوڵانەوەى نەوەى نوێ و بەشداریکردنى لە دوو هەڵبژاردنى ناوخۆى کوردستان و عێراق، شاندێکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە سلێمانى سەردانى ئەو پارتەى کرد و کۆبوونەوە.

.

 

هیمداد شاهین، بەرپرسی دیسکی عێراق لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەشدار لە کۆبوونەوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاى کەرکوک بووە و وەک نەوەی نوێ پێشتر بڕیارماندا بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بکەین، بەڵام ئەمڕۆ یەکێتی هەندێک پێشنیازی بۆ کردین لەسەر ئەو پرسە”.

.

وتیشی، پێشنیازەکانی یەکێتی  تاوتوێ دەکەن و وەڵامیان دەدەنەوە و هەڵوێستی کۆتایی خۆیانیان پێ ڕادەگەیەنن.

.

دەربارەی پێشنیازەکان هیمداد شاهین ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەک ئاشکرا بکات و ئاماژەی بەوەکرد: ” ئەوە شتێکی تایبەتە بە هەردوو حزب و ناتوانین ئێستا ئاشکرای بکەین”.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل