fbpx
Shadow Shadow

کەسوکارەکەى باسى کەسى سێیەم دەکەن

بۆ یەکەمجار کەسوکارى سێوان و تۆمەتبارى سەرەکى ڕوبەڕووکرانەوە

16:12 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-ئەحمەد مستەفا

 

لە هۆڵێکى پڕ لە خەڵکدا و لەبەردەم دادوەردا، قادر نورى بەدەنگى بەرز باسى لە ڕووداوى گیان لەدەستدانى کچەکەى و سێ منداڵەکەى دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا سوربوو لەسەر نەبینینى دەموچاوى زاواکەى، کە تۆمەتبارى سەرەکى ڕووداوەکەیە و لەهۆڵى دادگاییەکە ئامادەبوو.

.

قادر نورى دواى ساڵێک بەشدارى یەکەم دانیشتنى دادگایی کەیسى گیان لەدەستدانى سێوانى کچى و سێ منداڵەکەى کرد، کە ساڵى ڕابردوو بەهۆى ڕووداوى سوتانى ماڵەکەیانەوە لەچەمچەماڵ گیانیان لەدەستدا.

.

لەدواى ڕووداوەکەوە هاوسەرەکەى و تۆمەتبارێکى دیکە دەستگیرکران، بەڵام دواتر ئەو تۆمەتبارە ئازادکرا و تەنها هاوسەرەکەى وەکو تۆمەتبارى سەرەکى دۆسیەکە لە زیندان هێڵرایەوە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ى تشرینى دووەمى 2019 بۆیەکەمجار کەسوکارى سێوان و تۆمەتبارى سەرەکى لەناو هۆڵى دادگا ڕووبەڕووى یەکتر کرانەوە و کارەکانى دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەستیپێکرد.

.

دواى ئەوەى دادوەر بە پیاکێشانى چەکوش بەمێزەکەى بەردەمیدا دانیشتنەکەى کردەوە، بانگى باوکى سێوان و چوار شایەتحاڵى کرد کە وتەى خۆیان لەبارەى ڕووداوەکەوە پێشکەش بکەن.

بۆ یەکەمجار کەسوکارى سێوان و تۆمەتبارى سەرەکى ڕوبەڕووکرانەوە

لە دانیشتنەکەدا کەسوکارى سێوان و بەشێکى کەم لە کەسوکارى هاوسەرەکەى ئامادەبوون، لەگەڵ (د.م.م) هاوسەرى سێوان کە تۆمەتبارى سەرەکى رووداوەکەیە.

.

قادر نورى بە ڕوخسارە خەماوییەکەیەوە دەستى بەقسەکردن کرد، لەقسەکانیدا هۆکارى رووداوەکەى دەخستە ئەستۆى تۆمەتبارى سەرەکى، هەروەها باسى لە وردەکاریی ژیانى کچەکەى دەکرد کە چۆن لەگەڵ خێزانەکەى ژیانیان بەسەر بردووە.

.

پێش دانیشتنەکە قادر نورى بە ناس کوردى ڕاگەیاند “بەکەمتر لە سزاى لەسێدارەدان ڕازى نابین”.

.

دواى دانیشتنەکەش بۆ ناس کورد جەختیکردەوە، تۆمەتبارى سەرەکى 11 مانگە دەڵێت 100 دەفتەر، 200 دەفتەر، 50 دەفتەر دەدات بۆ ئەوەى سوڵح بکەن “بەڵام ئێمە ڕەتمانکردووەتەوە و جەختمان کردووەتەوە کە دەبێت دادگا ئەو کەیسە یەکلایی بکاتەوە و سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەربکرێت”.

باوکی سێوان لە بەردەم دادگا نوێژی کرد.. "بەردەوام داوای سوڵحم لێ دەکەن و 100 دەفتەریان داوە"

باوکی سێوان لە بەردەم دادگا نوێژی کرد.. "بەردەوام داوای سوڵحم لێ دەکەن و 100 دەفتەریان داوە"#ناس_ڤیدیۆ

Gepostet von NAS – KURD am Sonntag, 17. November 2019

.

پەیامنێرى ناس کورد کە ئامادەى دانیشتنى دادگاییەکە بوو ڕایگەیاند، لەدانیشتنەکەدا تۆمەتبارى سەرەکى پێدەکەنى کاتێک باوکى سێوان قسەى دەکرد.

.

لەو بارەیەوە باوکى سێوان وتى “ئەوە ماناى زۆرى تێدایە ئەگەر لێی بکۆڵیتەوە، یان مژدەى پێدراوە، یان شایەدى گەورەى ناهەقى پەیداکردووە”.

.

جگە لە باوکى سێوان، دادوەر وتەى لە چوار شایەتحاڵى دیکە وەرگرت، بڕیاربوو قسە لەتۆمەتبارى سەرەکی و چەند شایەتحاڵێکى دیکەش وەربگیرێت، بەڵام دادوەر دانیشتنەکەى دواخست.

.

.تۆمەتبارى سەرەکى لە دانیشتنەکەدا هیچ قسەیەکى نەکرد و بەهەمانشێوەش پارێزەرەکەى هیچ قسەیەکى نەکرد.

.

بەوتەى کۆساڵان حەمەموراد پارێزەرى کەیسەکە، تۆمەتبارى سەرەکى پارێزەرى بۆ نەگیراوە و دادگا خۆى پارێزەرى بۆ داناوە.

.

کەسوکارەکەى سێوان و شایەتحاڵەکان لە قسەکانیاندا باسی کەسی سێیەمیان دەکرد، کە بەوتەى ئەوان رۆڵى هەبووە لەو رووداوەدا.

.

بەوتەى کەسە نزیکەکانى سێوان کە بۆ ناس کورد قسەیان کردووە، چەند جارێک سێوان بەهۆى کێشەوە گەڕاوەتەوە ماڵى باوکى، بەڵام هەموو هەوڵى ئەوە بووە ژیانى خێزانى تێکنەچێت و وتویەتى ماڵ و منداڵەکەى خۆى دەوێت و سور بووە لەسەر درێژەدان بە ژیانى خێزانى.

.

باسیان لەوەشکرد، “سێوان زۆر بەرەحم و عاتفى بووە و کەسێکى کۆمەڵایەتى بووە، هەموو هەوڵى بۆ ئەوە بووە ژیانى لێتێکنەچێت”.

بۆ یەکەمجار کەسوکارى سێوان و تۆمەتبارى سەرەکى ڕوبەڕووکرانەوە

دواى پڕۆسەى دادگاییکردنەکە، کۆساڵان حەمە موراد پارێزەرى دۆسیەکە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا وتى “لەدانیشتنەکەدا بەتەواوى گوێمان لێگیراوە، پەیامى داواکارانى مافى کەسی گەیشتووە بە دادگاى بەرایی، هەرچەندە هێشتا چەند دانیشتنێکى دیکە ماوە، بەڵام دادگاییکردنەکە بەشێوەیەکى یاسایی دەبینین و زۆر بە دڵمانە”.

.

لەدانیشتنەکەدا داوەر تەنها گوێی لە وتەى کەسوکار و شەیەتحاڵانى دۆسیەکە گرت و باسى لەوەکرد، سەرجەم بەڵگەکان و ڤیدیۆکان لەلایەن دادگاوە وەرگیراون و کاریان لەسەر دەکرێت.

.

بڕیارە 15 بۆ 20 ڕۆژى دیکە، دانیشتنى دیکەى تایبەت بە کەیسى گیان لەدەستدانى سێوان و سێ منداڵەکەى بەڕێوەبچێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل