fbpx
Shadow Shadow

بۆ یەکەمجار ڤیدیۆى موشەکبارانکردنى دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە بڵاوکرایەوە

11:58 دوو شه‌ممه‌ 30 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

گرتەیەکى ڤیدیۆیی ساتى موشەکبارانکردنى کۆمپانیاى نەوتى ئارامکۆى سعودیە پیشان دەدات، کە بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بەر کۆمپانیاکە و دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە کەوت.

.

گرتە ڤیدیۆیەکە لەلایەن کامێراى چاودێرى کۆمپانیاى ئارامکۆوە تۆمارکراوە، لەلایەن کەناڵى سی بی ئێسى ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، لەکاتى پەخشکردنى چاوپێکەوتنى کەناڵەکە لەگەڵ محەمەد سەلمان شازادەى جێنشینى سعودیە.

.

محەمەد سەلمان لە چاوپێکەوتنەکەدا وتى “هاوڕام لەگەڵ وتەکانى مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەبارەى ئەوەى هێرشەکانى 14ى ئەیلول لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون”.

.

لەگەڵ ئەوەشدا محەمەد سەلمان هیواى خواست ڕێگەچارەى سەربازى پێویست نەبێت بۆ چارەسەرکردنى بارودۆخەکە و ڕێگەچارەى سەربازى بگیرێتەبەر “لەبەرئەوەى جەنگى نێوان سعودیە و ئێران داڕوخانى ئابورى جیهانى لێدەکەوێتەوە”.

.

باسى لەوەشکرد، پێویستە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکى ئێران کۆبێتەوە بۆ داڕشتنى ڕێککەوتنێکى نوێى پەیوەست بە بەرنامەى ئەتۆمى و هەژموونى تاران لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

.

ڕۆژى 14ى ئەیلولى 2019 چەند هێرشێک کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە و بەهۆیەوە ئاستى خستنەڕووى نەوت لەجیهان کەمیکرد و نرخى نەوت بەڕێژەیەکى زۆر بەرزبووەوە.

.

لەسەر هێرشەکان، سعودیە و ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپا، پەنجەى تۆمەتیان ئاڕاستەى ئێران کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل