fbpx
Shadow Shadow

بۆ یەکەمجار ژمارەى دەوڵەمەندەکانى چین زیاترە لە دەوڵەمەندەکانى ئەمریکا

15:21 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بانکى کرێدیت سویس لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایکرد، ژمارەى دەوڵەمەندەکانى وڵاتى چین، بۆ یەکەمجار زیاترە لە ژمارەى دەوڵەمەندەکانى ئەمریکا، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەردوو وڵات بەردەوامن لە زیادکردنى ژمارەى ملیۆنێرەکانیان.

,

کرێدیت سویس کە بانکێکى سویسرییە، ساڵانە توێژینەوەیەک ئەنجامدەدات و لە ڕاپۆرتێکدا لیستى ملیۆنێرەکانى جیهان بڵاودەکاتەوە، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لەبارەى نیوەى یەکەمى ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەوەى ئاشکراکردووە، 100 ملیۆن چینى لەو لیستەدا ناویان هەیە کە ڕێژەى 10%ى دەوڵەمەندەکانى جیهان پێک دێنن، لەکاتێکدا 99 ملیۆن ئەمریکى دەوڵەمەند ناویان لەو لیستەدا هەیە.

,

نانیت هاشلەر، سەرۆکى کەرتى ئابورى لە توێژینەوەکانى کرێدیت سویس لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: “وێراى ئاڵۆزییە بارزگانییەکانى نێوان ئەمریکا و چین، کە زیاتر لە 12 مانگە درێژەیان هەیە، هەردوو وڵاتەکە توانیویانە سەرکەوتوانە هەنگاو بنێن بۆ کۆکردنەوەى سەرمایە و پشک بە بڕى سێ ترلیۆن و 800 ملیار دۆلار بۆ ئەمریکا و یەک ترلیۆن و 900 ملیار دۆلار بۆ وڵاتى چین”.

,

لە توێژینەوەى بانکە سویسرییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، ژمارەى ملیۆنێرەکانى جیهان یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس زیادی کردووە، بەجۆرێک 46 ملیۆن و 800 هەزار کەسیان کۆى داهاتەکانیان دەکاتە 158 ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار، ئەوەش 44%ى سەرجەم هەبوە جێگیرەکانى جیهان پێکدێنێت.

,

ئەوەشى ئاشکراکردووە، 675 هەزار ملیۆنێرى ئەمریکى بۆ لیستى دەوڵەمەندەکانى جیهان لەمساڵدا زیادیانکردووە، کە نیوەى ئەو ژمارەیەیە کە لە جیهاندا بۆ لیستەکە زیادیان کردووە.

,

توێژینەوەکە پێشبینى ئەوەشى کردووە، سەرمایەى جیهان بەڕێژەى 27% زیاد بکات لە ماوەى پێنج ساڵى داهاتوودا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل