fbpx
Shadow Shadow

"ترس و شڵەژان و هەڵچونی زۆر"

دوایین ڕۆژەکانى ئەبوبەکر بەغدادى لەزارى کەسە نزیکەکانییەوە

21:29 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

هەمیشە خۆیشاردووەتەوە و لەنێو ترس و شڵەژان و هەڵچونێکی زۆردا بووە، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی خیانەتی لێنەکرێت بەڵام لە کۆتا مانگەکانی ژیانیدا چەندین لەو کەسانەی لەگەڵی بوون یان فەرماندەی هێزەکانی بوون، بە خیانەتکار و هۆکاری شکستەکانی هێزەکەی تۆمەتباری کردوون.

.

بەو هۆیەوە زۆرینەی کات لەو ژێرزەمینانەدا بووە کە لەژێر خانووەکانیدا دروست کرابوو، هەندیک جاریش خۆی وەکو شوان نیشانداوە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە، هەمیشەش بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە چووەتە دەرەوە بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی بۆ ئەوەی لەلایەن دوژمنەکانیەوە نەکوژرێت.

.

ئەمە کۆتا مانگەکانی ژیانی ئەبوبەکر بەغدادی ئەمیری ڕێکخراوی داعش بووە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەسۆشیتید پرێسی ئەمریکی کە لەسەر زاری یەکێک لە کەنزیکەکانی بەغدادی و یەکێک لە خزمە نزیکەکانیەوە گێردراوەتەوە، هەروەها کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا کردووە.

.

کچە مێرمنداڵێکی ئێزدی

دوایین ڕۆژەکانى ئەبوبەکر بەغدادى لەزارى کەسە نزیکەکانییەوە

ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی ئەو دەوڵەتە تێپەڕی کە ئەبوبەکر بەغدادی بەناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دروستی کردبوو، لە لەسەدا %44ی خاکی عێراق و زیاتر لەسەدا %50 ی خاکی سوریای بەدەستەوە بوو، بەهۆی فراوانی ئەو ناوچەیەی کە بەدەستەوە بوو، لەگەڵ مانەوەی زۆری چەکدارەکانی، وێنایەکی وا بۆ بەغدادی دروست ببوو کە سەرکردەی هێزێکی گەورەی چەکداری بێت و چواردەوری بە پاسەوانی بەهێز و تیمێکی گەورە تەندرابێت و لە ماڵێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بژی و لە ژیانیکی خۆش و ئیسراحەت و ئاسایشدا بێت.

.

بەڵام دواتر لە 26ی تشرینی یەکەمی 2019،  سەرکردەیەکی شێوە نابوتی شکستخواردوو، لە ناوچە بیابانییەکانی پارێزگای ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا لەگەڵ چەند چەکدارێکی کەم دۆزرایەوە و بەهۆی چواردەورگیرانی لەلایەن هێزێکی ئەمریکییەوە، خۆی تەقاندەوە  و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

.

بەغدادی لەپێناو پاراستنی خۆیدا هەر کاتێک چووەتە دەرەوە چەند کەسێکی لەگەڵ خۆی بردووەتە دەرەوە کە یەکێکیان کچە مێرمنداڵێکی ئێزدی بووە کە کەنیزەکی بوە و یەکێک بووە لەو حەوت کەسەی کە زۆر باوەڕپێکراوی بەغدادی بوون.

.

ئەو کچە ئێزدییە کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانانەوە ئازادکرا، لە باغۆز، بە ئاسۆشێتیدپرێسی وتووە “ئەبوبەکر بەغدادی لەدوای دروست بونی مەترسی لەسەری لەکۆتایی ساڵی 2017 بۆیەکەمجار هەوڵیداوە بەرەو ئیدلب هەڵبێت، پڕۆسەی هەڵهاتنەکە بەشێوەیەک بووە کە شەوێک ئاگادارکراونەتەوە خۆین ئامادە بکەن بۆ ئەوەی کە ئەو شوێنەی خۆیان بەجێ بهێڵین،  من و خێزانێکی بەغدادی و خودی بەغدادی و چەند پاسەوانێکی تایبەت بوین بە سێ ئۆتۆمبێل ڕۆیشتوین و تا نیوەی ڕێگاکەش چون بەڵام بەهۆی ئەوەی کە مەترسی هەبوە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردومان بکرێن بۆیە بەخێرایی گەڕاونەتەوە”.

دوایین ڕۆژەکانى ئەبوبەکر بەغدادى لەزارى کەسە نزیکەکانییەوە

ئەو کچە ئێزدیە ئاماژەی بەوەداوە “لەدوای ئەو هەوڵەوە بۆ چونە ئیدلب بەغدادی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەشارۆچکەی هەجینی نزیک سنوری عێراق – سوریا نیشتەجێ بوە و دواتریش چووەتە باکوری سوریا لەناوچەی دەشیشە جێگیر بوە ‘کە نزیکە لە سنوری سوریا و لەژێر چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدایە’ ، دواتر ئەوێشی جێهێشتوە بەڵام من گواسترامەوە بۆ ماوەی چوار مانگ لەماڵی خەزوری ئەبوبەکر بەغدادی ژیام کە ناوی ئەبو عەبدوڵا زوبەیحی بوە و یاریدەردەری بەغدادی بوە و چەندین جار ئەمیری داعش و سەردانی دەکردم لەوێ”.

.

بەپێی وتەی ئەو کچە ئێزدیە کە کەخزمەتکاری بەغدادی بووە، بەغدادی زۆرینەی جار کە دەچووە دەرەوە بە جۆریک پێڵاوی لاستیکەوە دەچوە دەرێ لەگەڵ پێنج پاسەوانیدا کە ئەوان بەغدادیان بە حاجی یان شێخ ناودەبرد “هەر کاتێک پرسیارم لێبکردایە کە چی دەکات یان بۆ کوێ دەچێت، وەڵامی نەدەدامەوە و دەیوت ‘واز لەو پرسیارانە بهێنە’، لەبەر بارودۆخی ئاسایش و ئەمنی ناتوانم وەڵام بدەمەوە، هەروەها هیچ کەسیکیش نەیدەزانی کە بەغدادی لە کوێیە و چی دەکات”.

.

لەبەهاری ساڵی 2018دا ئەو کچە بەخشراوە بە فەرماندەیەکی داعش و نێردراوەتە ناوچەی دەشیشە ئیتر بەغدادی نەبینوەتەوە، لە ئایاری ئەمساڵیشدا ئەو کچە لە دێرەزور ڕزگار کراوە.

.

هەستیکی تێکەڵاو لە ترس و تێکشکاوی

دوایین ڕۆژەکانى ئەبوبەکر بەغدادى لەزارى کەسە نزیکەکانییەوە

محەمەد ساجیت کە ئاوەڵزاوای ئەبوبەکر بەغدادی بوە لە چاوپێکەوتنێکدا لە زیندانەوە بە کەناڵی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە، بەغدادی هەمیشە جموجوڵی زۆربوە و چەندین جار جێگای مانەوەی خۆی گۆڕیوە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و ناوچە سنورییەکانی نیوان سوریا – عێراق و سوریا – تورکیا نیشتەجێبووە، بەڵام لەم ماوەیەی کۆتاییدا بەهۆی ئەوەی کە خەلافەتەکەی بەردەوام شکستی دەهێنا و خاکیان بەدەستەوەدەدا بەغدادی دەرونی زۆر خراپ بوە و هەستیکی تێکەڵاو لە “ترس و تێکشکاوی” هەبووە، هەمیشە هاواری دەکرد بەسەر بەردەستەکانیدا و گلەیی دەکرد لەو شکستانەی توشیان بوە و سەرکردەکانی داعشی بە خیانەتکار تۆمەتبار کردووە.

.

محەمەد ساجیت کە فەرماندەیەکی باڵای عێراقی داعش بووە و لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکانی دەستیگیرکرا ئاماژەی بەوەشداوە “لە ماوەی دروستبونی داعش تا کۆتاییەکانی ساڵی 2017 چەندین جار بەغدادی بینیوە و ئەو کاتانەی کە چووەتە دەرەوە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی پێوە بوەە، تەنانەت ئەو کاتانەشی کە خەوتوە پشتینەکەی لە نزیکی خۆیەوە داناوە”.

.

ساجیت باسی لەوەشکردووە “بەغدادی هەرگیز مۆبایلی زیرەکی بەکارنەهێناوە، بەڵکو هەمیشە مۆبایلەکەی ئەبو حەسەنی موهاجیری یاریدەدەری خۆیی بەکارهێناوە کە گالاکسی حەوت بووە”.

.

“بەغدادی هەمیشە لەگەڵ پێنج کەسدا دەچوە دەرەوە کە چواردەوریان بەشێوەی بازنەیی دەگرت، ناوەکانیان بریتیە لە “موهاجیر جێگری یەکەمی بەغدادی– عەبدوڵا زوبەیحی (خەزوری) – ئەبوسەباح – هەروەها سەرۆکی داعش لە عێراق کە ناوی تەیسیر بوە لەگەڵ ئەبو حەکیم) و لەگەڵ ئەوان دەچوە دەرەوە” ساجیت وای وت.

.

هەر بەپێی وتەکانی ساجیت “لەمانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا بەغدادی تەندروستی زۆر خراپ بووە، چونکە نەخۆشی شەکرەی هەبووە بەهۆی دڵەڕەواکێ و قەلەقییەکەوە شەکرەی نزم بووەتەوە بۆیە دەرزی ئەنسۆلینی بەکراهێناوە تا شەکرەی جیگیر بێتەوە”.

.

دوای ماوەیەکی زۆر لە خۆشاردنەوە، لە 26ی تشرینی یەکەمی 2019, ئەبو بەکر بەغدادی سەرۆک و ئەمیری ڕیکخراوی داعش لە ئۆپەراسیۆنیکی هاوبەشی ئەمریکا و هەسەدا لە ناوچەیەکی سنوری ئیدلب کوژرا و هەمان ڕۆژیشدا ئەبو موهاجیر جێگری یەکەمی داعش بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشی هەسەدە و ئەمریکادا لە بۆردومانێکدا لە جەرابلوس کوژرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل