fbpx
Shadow Shadow

بۆ یه‌كه‌مجار مۆزه‌خانه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌نمایشكردنى ئه‌ندامە هه‌ستیارەکانى جه‌سته‌ى ژنان ده‌كرێته‌وه‌

17:20 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس كورد-

 

میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه‌ ، وابڕیاره‌ له‌ 17 تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا مۆزخانه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت به‌نمایشكردنى ئه‌ندامە هه‌ستیارەکانى جه‌سته‌ى ڕه‌گه‌زى مێینه‌ له‌وانه‌ ئه‌ندامى سێكسى و منداڵدان له‌شارى له‌نده‌ن بكرێته‌وه‌، كاروبارى مۆزه‌خانه‌كه‌ش دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ په‌نجا هه‌زار دۆلارى بۆ كۆكراوه‌ته‌وه‌ له‌قۆناغى ته‌واوبوندایه‌.

.

به‌گوێره‌ى وتەى خاوه‌نى بیرۆكه‌ى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌، ئامانج له‌دروستكردنى مۆزەخانەکە هۆشیاركردنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زى مێینه‌ و شكاندنى به‌ربه‌ستى شه‌رم و شه‌ره‌فه‌ له‌تێگه‌یشتن له ‌ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى مێینه‌ له‌وانه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌ندامى سێكسى و زاوزێ مێینه‌.

.

فلۆرانس شیسته‌رى ده‌رهێنه‌ر كه‌ ساڵى 2017 بیرۆكه‌ى دروستكردنى مۆزه‌خانه‌كه‌ى داناوه‌ دواى ئه‌وه‌ى مۆزەخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ نمایشكردنى ئه‌ندامى نێرینه‌ى پیاوان له‌ئایسله‌ندا دروستكراوه‌، به‌میدیاكانى ووتووه‌ “ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین مۆزه‌خانه‌یه‌ له‌جیهاندا دروستده‌كرێت تایبه‌ت به‌توێكارى كردنى نه‌خۆشیه‌كانى ئه‌ندامانى هه‌ستیارى مێینه‌ى ژنان”.

.

فلۆرانس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، دروستكردنى مۆزه‌خانه‌كه‌ بۆ شكاندنى عورفى شه‌رمه‌ له‌به‌رامبه‌ر ناسینى جه‌سته‌ى مێینه‌ و توێكارى كردنى نه‌خۆشییه‌كانیانه‌ به‌بێ گوێدانه‌ ڕه‌گه‌ز و شوناس و حه‌زى سێكسیان .

.

وتیشى “ئه‌گه‌ر مێینه‌ شه‌رم بكات له‌جه‌سته‌ى خۆى ئه‌وكات ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت قسه‌ى له‌باره‌وه‌ بكات، به‌وه‌ش ئه‌ركى ئه‌ندامه‌كانى خۆى به‌باشى نازانێت، مۆزه‌خانه‌كه‌ هۆشیارى شكاندنى ئه‌و ترسه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌”

.

به‌گوێره‌ى پلانەکە، مۆزه‌خانه‌كه‌ ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكى ڕۆشنبیرى و ئه‌ركى بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى ده‌بێت و هه‌ره‌وه‌ها به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تیشى ده‌بێت بۆ منداڵانى قوتابخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاكانى ناسینى جه‌سته‌ى مێینه‌ى خۆیان به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و هۆشیار ده‌ستپێبكه‌ن و شه‌رمیان له‌و باره‌وه‌ نه‌مێنیت.

.

هەروەها مۆزه‌خانه‌كه‌، نمایشى هونه‌رى و كارى ده‌ستى و چالاكى هونه‌رى كۆمێدى تایبه‌ت به‌نمایشكردنى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى مێینه‌ له‌خۆده‌گرێت.

.

مۆزه‌خانه‌ى ئه‌ندامى سێكسى مێینه‌ دیبه‌تی زانستى به‌هاوكارى كۆلیژى پاشایه‌تى پزیشكى بۆ نه‌خۆشیه‌كانى ژنان و منداڵبوون تێدا ئه‌نجامده‌درێت.

.

خاوه‌ن مۆزه‌خانه‌كه‌ ده‌ڵێت “مۆزەخانەکە به‌ناوى (سه‌ركه‌وتووان به‌سه‌ر شكستدا) ناو ده‌نرێت و سه‌ردانیكردنى مۆزه‌خانه‌كه‌ش بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت و هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و ڕه‌گه‌ز و ئاینێكى جیاوازه‌وه‌ ده‌توانێت سه‌ردانى بكات”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل