fbpx
Shadow Shadow

نەوەی نوێ هیچ ئۆفیسێکی نییە کۆبوونەوەکە لە کوێ ئەنجام دەدەرێت؟

بۆ یه‌كه‌مجار؛ شاندێکی باڵای پارتی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات لە هەولێر

12:57 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە لە هەولێر شاندێكی باڵاى پارتى سه‌ردانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بكات، لە ماڵى سەرۆکى جوڵانەوەکەش لە هەولێر پێشوازى لە پارتى دەکرێت.

,

‌کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2019، شاندێکی باڵای پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە، سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوی بکات لە شاری هەولێر و پێکەوە کۆدەبینەوە”.

,

لەبارەى ئامانجى سەردانەکەش کاوە عەبدولقادر ئاشکرایکرد: “ئامانجی سەردانەکە قسەکردنە لەسەر بەشداریکردنی نەوەی نوێ لە لیستی هاوبەشى حیزبە کوردییەکان لە پارێزگای کەرکوک، بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى ئەو پارێزگایە، ئێمەش لە چوارچێوەی داوای ئەواندا لەسەر ئەو پرسە پێشوازییان لێدەکەین”.

,

سەبارەت بە شوێنی کۆبوونەوەکە، ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ وتی، ئەوان وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ هیچ ئۆفیس و بارەگایەکیان نییە، جگە لە بارەگای سەرەکییان لە سلێمانی، بۆ ئەو کۆبوونەوەیەش لە ماڵێکدا کە ماڵی سەرۆکی جوڵانەوەکەیە لە هەولێر پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دەکەن.

,

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لەسەر هەمان پرس سەردانی ئۆفیسی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد و کۆبوونەوە.

,

دواى ئەو کۆبوونەوەیەش نەوەى نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا داواى کرد، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم لەگەڵ عێراقدا ئەنجامبدرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل