fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بۆ یارییەکەی بەرامبەر گواردیۆلا زیدان سوپرایزی پێیە

21:16 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، ریاڵ مەدرید سوپرایزێکی گەورەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی مانچستەرسیتی ئامادەکردووە، ئەویش گەڕانەوەی ئیدین هازارد و بەشداریکردنیەتی لە یارییەکەدا.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە یاری داهاتووی یانەکەیدا چەند خولەکێک یاری بە هازارد بکات، بۆ ئەوەی بەتەواوی بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچستەرسیتی لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەتەواوی ئامادەبێت.

،
هازارد ماوەی دوو مانگە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، لە هەفتەی رابردووشەوە لەگەڵ هاوڕێکانی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجامدەدات، بەڵام تائێستا بەشداری لە هیچ یارییەکدا نەکردووە.

،

بڕیارە 26ی ئەم مانگە هەردوو یانەی مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕوبەڕوی یەکتر ببنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل