fbpx
Shadow Shadow

"بایكۆتى په‌رله‌مانمان نه‌كردووه‌"

 بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا فراکسیۆنە کوردییەکان مەرجیان هەیە

10:20 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

فراکسیۆنە کوردییەکان مەرجى چاکسازییان داناوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ بەغدا و ئامادەبوونیان لە کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى عێراق، دواى ئەوەى بڕیاریاندا بەشدارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان نەکەن.

.

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆبێتەوە و تاوتوێی خۆپیشاندانەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە بکرێت کە لە ڕۆژى سێشەممەى ڕابردووەوە بەردەوامن.

.

به‌ختیار شاوه‌یس، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “بڕیارمانداوه‌ به‌شداریى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق نه‌كه‌ین، چونكه‌ هیچ به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌ یاسا و پڕۆژه‌ بڕیارێكى جدى نییه‌ تا له‌سه‌ر بارودۆخى ناڕه‌زایه‌تى و داواكاریى خۆپیشانده‌ران گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ بكرێت و ناشمانه‌وێت ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌ بچینه‌وه‌”.

.

جەختیشیکردەوە، ئه‌وان وه‌كو لایه‌نى كوردى له‌په‌رله‌مانى عێراق بایكۆتى په‌رله‌مانیان نه‌كردووه‌، بەڵکو تەنها بڕیارەکەیان بۆ بەشدارینەکردنە لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا.

.

به‌ختیار شاوه‌یس وتیشى “له‌ئێستادا هیچ هه‌نگاوێكى جدى نییه‌ بۆ بڕیاردان له‌ئه‌نجامدانى چاكسازیى وه‌كو خۆپیشانده‌ران داواى ده‌كه‌ن تا حكومه‌ت ناچار بێت به‌ئه‌نجامدانى، مه‌رجى گه‌ڕانه‌وه‌مان ئه‌نجامدانى چاكسازیى جدییه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌”.

.

بەپێی زانیارییه‌كانى ناس كورد، بڕیارى بەشدارینەکردنى فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان لەکۆبوونەوەى ‌په‌رله‌مانى عێراقدا، به‌پرس و ڕاوێژى به‌رپرسانى كورد بووه‌ له‌به‌غدا، تاكاتى هه‌ڵوێستێكى جدى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازیى درێژه‌ى ده‌بێت

.

لەم خولەى پەرلەمانى عێراقدا ئەمە یەکەمجارە فراکسیۆنە کوردییەکان بەیەک دەنگ بڕیارى بەشدارینەکردنى دانیشتنى پەرلەمان دەدەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل