fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى حیکمە: کورد و سوننە کێشەیان لەگەڵ عەلاوى هەیە

بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دور له‌ حزبه‌كان شیعە گڵۆپى سەوزى بۆ  عه‌لاوی هه‌ڵكرد 

12:39 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

جموجۆڵەکانى محەمەد عەولاى بۆ پێکهێنانى کابینەکەى بەردەوامە، بەوتەى پەرلەمانتارێکى ڕەوتى حیکمە شیعەکان گڵۆپى سەوزیان بۆ عەلاوى هەڵکردووە، تا کەسى سەربەخۆ بۆ کابینەکەى دیاری بکات، بەڵام کورد و سوننە کێشەیان هەیە لەو بارەیەوە.

.

لەدواى ڕاسپاردنییەوە بۆ پێکهێنانى حکومەت لەیەکى ئەم مانگەدا، عەلاوى لەگەڵ چەندین لایەنى شیعە و سوننە و کورد کۆبووه‌تەوە، بەمەبەستى پێکهێنانى کابینەکەى، بەڵام هێشتا دەرەنجامى کۆبوونەوەکان نادیارە.

.

عەباس سروت، پەرلەمانتارى ڕەوتى حیکمە بە ڕۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، محەمەد عەلاوى جموجۆڵى دەستپێکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان و کەسانى سەربەخۆ بۆ دیاریکردنى وەزیرەکانى کابینەکەیى و ئامادەکردنى بەرنامەى حکومەتەکەى، بەڵام کێشەى لەگەڵ کورد و سوننەکان هەیە لەبارەى دیاریکردنى وەزیرەکانییەوە.

.

وتیشى “پێکهاتەى شیعە گڵۆپى سەوزیان بۆ عەلاوى هەڵکردووە بۆ دیاریکردنى وەزیرى سەربەخۆ لەدەرەوەى حزبەکان، بەڵام بەمەرجى ئەوەى دیاریکردنى وەزیرەکانى کورد و سوننەش بەهەمان ئاڕاستە بێت”.

.

بەپێی دەستور عەلاوى دەبێت لەماوەى 30 ڕۆژدا کابینەکەى پێکبهێنێت، لە ئێستاشدا 19 ڕۆژى لەبەردەمدا ماوە بۆ پێکهێنانى کابینەکەیى و دیار نییە لەو ماوەیەدا دەتوانێت پێکیبهێنێت یاخود نا.

.

دیار بەروارى پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند “پەیوەندى بەردەوام هەیە لەنێوان عەلاوى و زۆربەى هێزە سیاسییەکان بۆ دیاریکردنى وەزیرەکان لەسەر بنەمای شارەزایی و سەربەخۆ”.

.

وتیشى عەلاوى لە پەیوەندى بەردەوامدایە لەگەڵ حکومەتى هەرێم و لایەنە سیاسییەکان، رێککەوتنى هاوبەش هەیە لەسەر بەرنامەى حکومى لەسەر بنەماى هاریکارى و هەماهەنگى نێوان لایەنەکان.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل