fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بۆ پاراستنی قوتابیان و دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند ڕێنماییەک بۆ قوتابخانەکان دەرکرا

19:57 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی قوتابیان و خوێندكاران چەند بڕیارێكی دەكرد و ڕایگەیاند، هەموو ئەو چالاكیانەی كە دەبنەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و جەنجاڵی  لە ناوەندەكانی خوێندن ڕادەگیرێت، پێویستیشە گرنگی زیاتر بە پاكوخاوێنی بدرێت و ئاو و پاككەرەوە دابین بكرێت.

 ،

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانیی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە لە قوتابخانەکاندا وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران تا ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.

 ،

 ڕاشیگەیاند: “هەر قوتابی و خوێندكارێك ئەنفلۆنزا یان تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكەن بۆ پشكنین و چارەسەر، هەروەها سەرجەم خاڵەكان پێویستە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بەپەلە جێبەجێ بكرێن”.

 ،

ڕێنماییەكان :

 ،

یەكەم/ ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.

 ،

دووەم/ وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران.

 ،

سێهەم/ هەموو چالاكیەك كە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی ڕابگیرێت.لە فێستیڤاڵ، ئاهەنگ، كۆڕ و سمینار.

 ،

چوارەم/ لەگەڵ بنكەی تەندروستی گەڕەكەكان و بەڕێوەبەرێتی تەندرووستی قوتابخانەكان هەمەئاهەنگی تەواو بكەن بۆ خۆپارێزی لەم نەخۆشیە.

 ،

پێنجەم/ گرنگە پاك و خاوێنی، بوونی ئاو ، پاكەرەوە دابین بكرێت.

 ،

شەشەم/ لیژنەی فرۆشگا چالاكتر بەردەوام سەردانی فرۆشگا بكات بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ كردنی مەرجە تەندروستیەكان.

 ،

حەوتەم/ هەر قوتابی و خوێندكارێك ئەنفلۆنزا یان تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكەن بۆ پشكنین و چارەسەر.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل