fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی بۆ ئێرانییەکان ناردووە"

بۆ پاراستنى کونسڵخانه‌ی ئەمریکا لە هه‌ولێر ڕێوشوێنى ئەمنیى توند گیراوەتەبەر

12:54 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

دوابەدواى هێرشە موشەکییەکەى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەشارى بەغدا، ڕێوشوێنى ئەمنیى توند بۆ پاراستنى کونسڵخانه‌ی ئەو وڵاتە لە هەولێر گیراوەتەبەر و سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکات، لەسەر کێشەی ئێران و ئەمریکا نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی بۆ ئێرانییەکان ناردووە.

.

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە شارى هەولێرەوه‌ بە میدیا عێراقییەکانى ڕاگەیاندووە، پاسەوانەکان و تیمەکانى  ئاسایشى تایبەت بە پاراستنى  کونسڵخانه‌ی ئەمریکا لە هەولێر دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە و چەند ڕێوشوێنێکى توندیشیان گرتووەتەبەر، ئەوەش بەمەبەستى پارێزگاریکردن لە کونسڵخانەکە و سەرجەم بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لەشارى هەولێر.

.

ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکانى ئەمریکا لە هەرێم لەلایەن سیستمێکى بەرگرى پێشکەوتووەوە پارێزگارییان لێدەکرێت و تەنانەت ئەو موشەکانەش کە ئێران ئاڕاستەى بنکەکانى ئەمریکاى لەهەولێر کرد هیچ زیانێکیان لێنەکەوتەوە.

.

سەرچاوە ئەمنییەکەى هەرێمى کوردستان ئەوەشى ئاشکراکرد، سەرۆکى هەرێمى کوردستان نامەیەکى بۆ بەرپرسانی ئێران ناردووە و داواى لێکردوون هەرێمى کوردستان تێکەڵ بەو ململانێیانە نەکەن کە لەگەڵ ئەمریکییەکاندا هەیانە و لەوەڵامیشدا لەلایەن بەرپرسانى ئێرانەوە پەیامێک گەیشتووەتە سەرۆکى هەرێم و بڕیارە بەمنزیکانەش بۆ ئەو مەبەستە سەردانى ئێران بکات.

.

گرتنەبەرى ڕێوشوێنى ئەمنیى توند لەهەولێر دواى ئەوە دێت، شەوى ڕابردوو چەند موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا ئاڕاستەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا کرا و بەپێى هەندێک سەرچاوەی میدیایی تێیدا کەسێک برینداربووە و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى هێرشە نوێیەکەى سەر ئەو باڵیۆزخانەیەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

.

هەر لەدوای هێرشەکەش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە عێراق کرد، پابەندی بەڵێنەکانی بێت و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکان بپارێزێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل