fbpx
Shadow Shadow

بۆ لەمەولا پێداویستییەکانی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت

13:46 سێ شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەی یاسای دەستەی پیشەسازی لەشکری پەسەندکرا و هێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت “چیتر سەرجەم پێداویستییەکانی پێشمەرگە لە چەک و تەقەمەنی و خۆراک لەسەر حکومەتی عێراق دەبێت”.

.

ناسڕ یوسف، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”دوێنێ (دووشەممە) پڕۆژە یاسای پیشەسازی لەشکری هاتە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا، کە بریتییە لە یاسای دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە”.

.

وتیشى، توانیویانە هێزی پێشمەرگەش لە پڕۆژە یاساکەدا زیاد بکەن، کە هەموو ئەو پێداویستیانەی بۆ هێزەکانی دیکەی عێراق دابین دەکرێت بۆ پێشمەرگەش دابین دەکرێت، وەک پێداویستی چەک و تەقەمەنی و خۆراک “ئازووقە” و جلوبەرگ.

.

ناسڕ یوسف روونیکردەوە، جگە لەوە لیژنەیەک پێکهێندرابوو کە نوێنەری سەرجەم هێزە جیاوازەکانی عێراقی تێدا بوو، جگە لە پێشمەرگە، بەڵام داوایان کردووە هێزی پێشمەرگەش نوێنەری هەبێت و داواکەش قبوڵکراوە و نوێنەری هێزی پێشمەرگەش بۆ لیژنەکە زیاد کراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل