Shadow Shadow

بۆ لەمەودوا عەمرەکاران دەتوانن سەردانى شارەکانى دیکەى سعودیە بکەن

18:07 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى سعودیە، بڕیاریدا بۆ لەمەودوا ئەوانەى بە مەبەستى سەفەرى عەمرە دەچنە وڵاتەکە، دەتوانن لە شارەکاندا بەخواستى خۆیان بگەرێن، ئەوەش وەک سەرچاوەیەکى ئابورى بۆ سعودیە دادەندرێت.

.

ئاژانسى هەواڵى فەرمى سعودى، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە: “ئەنجومەنى وەزیرانى سعودیە بڕیاریداوە، ئەوانەى بە مەبەستى گەشتى عەمرە سەردانى سعودییە دەکەن، بۆ لەمەودوا دەتوانن سەردانى هەموو جێگاکانى ئەو وڵاتە بکەن، لەکاتێکدا پێشتر قەدەغەبوو بچنە دەرەوەى شارەکانى مەکە و مەدینە و جەدە”.

.

بەم بڕیارەى سعودیە، ئیتر ساڵانە بە ملیۆنان کەس کە بۆ گەشتى عەمرە دەچنە ئەو وڵاتە دەتوانن سود لەو بڕیارە ببینن و سەردانى شارەکانى دیکەى ئەو وڵات بکەن.

.

تەنها لەمساڵدا هەشت ملیۆن کەس بۆ ئەنجامدانى عەمرە سەردانى سعودیەیان کردووە، بەڵام ئەم پلانەى سعودیە بۆ ئەوەیە سەرنجى گەشتیارێکى زۆر ڕاکێشێت بۆ ئەوەى سەردانى شارەکانى دیکە و شوێنە گەشتیارییەکانى وڵاتەکە بکەن، کە ئەوەش لەڕوى ئابورییەوە سودى دەبێت.

.

ئەو فیزەى بۆ بەجێگەیاندنى عەمرە دەدرێتە هاوڵاتییان، فیزەى 30 ڕۆژ مانەوەیە لە سعودییە، لەکاتێکدا بەجێگەیاندنى عەمرە کەمتر لە دوو هەفتەى پێویستە، بۆیە پێشتر گەشتیاران ناچار دەکران زووتر بگەڕێنەوە وڵاتەکانى خۆیان، بەڵام ئەم بڕیارە نوێیە وا دەکات گەشتیارانى عەمرە بتوانن زیاتر بمێننەوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل