fbpx
Shadow Shadow

"ده‌بنه‌ هۆى توشبوون به‌نه‌خۆشى پێست و ڕه‌بوو"

بۆ له‌مه‌ودوا ده‌رمانه‌ كیمیاییه‌كان ناتوانن سیسركەکان له‌ناو ببەن

18:06 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

زانا ئه‌مریكییه‌كان هۆشداری ئەوە ده‌ده‌ن، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌سته‌مه بتوانرێت‌ به‌ تەنها لەڕێگه‌ى به‌كارهێنانى ده‌رمانى كیمیاییه‌وه‌ سیسركه‌ سووره‌كان له‌ناو ببرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توانای به‌رگریان له‌دژى ده‌رمانه‌كان زیادى كردوه.

.

به‌گوێره‌ى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانكۆى بۆردۆ له‌ویلایه‌تى ئه‌ندیاناى ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، نەوەیەکى نوێى  سیسركه‌كان، كه‌ سیسركه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ى پێده‌وترێت، له‌به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌ كیمیاییه‌كان كه‌ پێشتر له‌دژیان به‌كارده‌هێنران و سودى هه‌بوو، به‌رگرییان په‌یدا کردووە و به‌وه‌ش ده‌بێته‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ چونكه‌ جۆره‌ به‌كتریایه‌ك  بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانى پێست و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سى (ڕه‌بوو) زیاتر ده‌كه‌ن.

.

له‌و باره‌یه‌وه، مایكڵ شارف كه‌ سه‌رپه‌رشتى توێژینه‌وه‌كه‌ى كردوه‌ و ئه‌نجامدانه‌كه‌شى شەش مانگى پێچووه، ده‌ڵێت “له‌پێشتردا ئه‌و مه‌ترسیه‌ى ئەو جۆرە سیسركانه‌ ئاشكرا نه‌كراوه”‌. ‌‌

.

توێژه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گه‌شه‌سه‌ندنى تواناى به‌رگرى له‌لاى ئه‌و جۆرە  سیسركانه‌ واده‌كات، له‌ئاینده‌دا كۆنترۆڵكردنى مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و به‌ڵایه‌ ته‌نها له‌ڕێگه‌ى ده‌رمانى قڕكه‌رى كیمیاییه‌وه‌ ئاسته‌م بێت.

.

هه‌ر بەگوێرەى وته‌كانى مایكڵ شارف، ئه‌و كاره‌یان له‌تاقیگه‌دا ئه‌نجامداوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ چه‌ند جۆرێك له‌و سیسركانه‌ ده‌توانن خۆیان له‌ده‌رمانه‌ كیمیاییه‌كان ڕزگار بكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى تواناى به‌رگریان له‌دژى ده‌رمانه‌كان هه‌یه.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل