fbpx
Shadow Shadow

بۆ له‌سه‌ركارلابردنى ڕاگرى كۆلێژیك خوێندکارێک هه‌ڕە‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌ك ده‌كات

22:14 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

خوێندکارێکى زانکۆى راپەڕین داوا لە وەزیرى خوێندنى باڵا و بەرپرسانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەکات راگرى کۆلێژێک لە قەڵادزێ لابدەن و هۆشدارى ئەوە دەدات ئەگەر ئەو کارە نەکەن بە زەبرى چەک خۆى ئەو کارە ئەنجام دەدات.

.

سامانی شەهید محەمەد، خوێندکار و فەرمانبەر لە زانکۆى راپەڕین لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاگادارییەکى بۆ ڕاى گشتى بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هۆشدارى دەدات “من وەک خوێندکارێکی ئەو زانکۆیە و هەمیش وەک فەرمانبەرێکی ئەو کۆلێژە پێش دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندکارانی زانکۆ ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ نەگۆڕن!، هەرخۆپیشاندانێکی دژ بکرێتەوە بە 75 پێش خوێندکارانی زانکۆ دەکەوم و دەست لەکەس ناپارێزم..!!”.

.

بەوتەى ئەو خوێندکارە ئەو راگرە سوکایەتى بە خوێندکاران و فەرمانبەران دەکات و دەڵێت “کەس لێی ڕازی نیه بۆتە ملازم موحسین”.

 

.

د.مۆفه‌ق خالید، سه‌رۆكى زانكۆى ڕاپه‌ڕین به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند”ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ هه‌ڕە‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌ك و توندوتیژى له‌دژى ڕاگرێكى سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، خوێندكارى به‌شى ئێواران و هه‌میش فه‌رمانبه‌رى زانكۆكه‌مانه‌ و هه‌ڕە‌شه‌كانیشى به‌و دوو سیفه‌ته‌ كردووه‌ و منیش به‌شى یاسایى زانكۆكه‌م ڕاسپاردووه‌ به‌ناوى زانكۆكه‌مانه‌وه‌ ڕۆژى (یه‌كشه‌ممه)‌ سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر تۆمار بكرێت”.

.

وتیشى، به‌سیفه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌ خوێندكاریشه‌ بڕیاره‌ كۆلێژه‌كه‌ى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر دروست بکات و به‌پێى ڕێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڕە‌شه‌كه‌یدا بكرێت و بڕیارى له‌باره‌وه‌ بدرێت.

.

بەوتەى سه‌رۆكى زانكۆى ڕاپه‌ڕین، ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڕە‌شه‌كه‌ى كردووه‌،   توندوتیژه‌ و مامه‌ڵه‌ى زۆر تونده‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كەیدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌  له‌ماوه‌كانى ڕابردووشدا، بڕیارى گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌زگایه‌كى ترى ناوچه‌كه‌ داوه، به‌ڵام له‌وێشه‌وه‌ ئیداره‌ى نه‌كردوه‌ و دووباره‌ گواستیانه‌ته‌وه‌ بۆ زانكۆكه‌یان.

.

سه‌رۆكى زانكۆى ڕاپه‌ڕین ڕونیكرده‌وه‌ به‌هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌كى تره‌وه‌ له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا  ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ، 2 لیژنه‌ى ترى له‌سه‌ر گیراوه‌ و هێشتا دۆسیه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل