fbpx
Shadow Shadow

بۆ سەرکەوتنی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆرتوا ئامۆژگارییەکی هازارد دەکات

14:22 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

پاش ڕاگەیاندنی پەیوەندیکردنی ئیدین هازارد بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، کۆرتوای گۆڵچی یانە مەدریدیەکە و هاونیشتیمانی هازارد ئامۆژگارییەکی ئەو یاریزانە دەکات بۆ سەرکەوتن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، کۆرتوا ئامۆژگاری هازاردی هاوڕێی کردووە کە ئەگەر دەیەوێت بەخێرایی لەگەڵ ریاڵ مەدرید و کەشی یانەکە بگونجێت، ئەوا پیویستە خۆی فێری زمانی ئیسپانی بکات.

.

گۆڵپارێزەکەی مەدرید ئاماژەی بەوەشکردووە، زیدانی ڕاهێنەر و هەریەک لە بێنزیمە، ڤاران، لۆکا زیدان بە زمانی فەڕەنسی قسە دەکەن و ئەوەش چانسێکی باشە بۆ هازارد بەوپێیەی زمانی سەرەکی ئەو فەڕەنسییە.

.

کۆرتوا جەختیشیکردەوە، دڵنیایە لەوەی هازارد لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتوو دەبێت و دەبێتە یاریزانێکی یەکلاکەرەوە بۆ یانەکە.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل